نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 3)

کوردستان

شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە،  لە عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت.  لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە؛  ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی  کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پێویستە كار بكەین لەپێناو ئەوەی نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پێویستە هەمووان كار بكەن لەپێناو ئەوەی نەوەكانی داهاتوو جارێكی تر رووبەڕووی كۆمەڵكوژی نەبنەوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:- ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزباهییان ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و عێراقێ و جیهانێ و هەردوو رێزدارا میر حازم تەحسین بەگ ميرێ ئێزدیيان و …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.رۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی پەیامێکی لە تۆری کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە. …

زیاتر بخوێنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەدان

 گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ واشنتن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتاوێی هه‌وڵه‌كان بۆ دانانی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی دوورمه‌ودای نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، وێڕای ئه‌وه‌ش جه‌خت له‌ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها سوودانی و بلینكن گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئابووری و هه‌لی …

زیاتر بخوێنەوە

عەلی حەمەساڵح: قوباد تاڵەبانی بۆ ئەوەی ئەو ڕێگا وێرانە نەبینێ بە کۆپتەر چووە بۆ کەلار بەداهاتی سلێمانی کریویەتی

عەلی حەمەساڵح لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “لە داهاتی سلێمانی کۆپتەر بکڕن، لە سلێمانیەوە پێی بچنە گەرمیان.”هاوكات ئامۆژگاری كرد بەوەی پێویستە بزانن کێشەکان چین، “نەوەک ڕێگا وێرانەکەی کەلارو دەربەندیخان بێزارتان بکات!”هاوكات باسی لەوە كرد كە “قوباد تاڵەبانی لە 2014ەوە جێگری سەرۆکی حکوومەتە! كەچی 10 ساڵە نەیتوانیوە …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیارێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رپه‌رشه‌تیی مه‌سرور بارزانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ژماره‌ 244ی ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ كرد.پشتبه‌ست به‌ حوكمه‌كانی ماده‌ی هه‌شته‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ به‌ كۆبووونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 128 له‌ 27/3/2024 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ساڵیادی ئەنفالدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە(36) هەمين ساڵیادی شەهیدانی جینۆسایدی ئەنفالدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، (36) سی و شەش ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بەفەرمانی راستەوخۆی سەرانی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عێراق، گەورەترین و بەرفراوانترین شاڵاوی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدكردنی دژ بە گەلی كوردستان ئەنجامدرا، ئەنفال  یەکێک بوو  لە و زنجیرە …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌در ناوی ڕه‌وته‌كه‌ی بۆ” ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌” ده‌گۆڕێت

نووسراوەکە كه‌ به‌ ده‌ست و خه‌تی خۆدی سه‌در نووسراوه‌ و تایبەتە بە دەرکردنی پیاوێکی ئایینی بەناوی عیماد جەمیل ئەسەدی، هاتووه‌، بەهۆی پابەندنەبوون بە پرەنسیپەکانی حەوزەی زانستیی و رەوشت و ئادابی گشتی و دەستدرێژیکردنە سەر قوتابیانی خۆشەویست و دەستدرێژیکردنە سەر نوێژی هەینی، عیماد ئەسەدی لە سەرجەم جومگەکانی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەستبەجێ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ ” بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم”.سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت “ هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی …

زیاتر بخوێنەوە