نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و دیلان یەشیلگۆز پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و دیلان یەشیلگۆز پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگەی شەرمەزار کرد و، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەلەفۆن لەگەڵ دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گفتوگۆی کرد.

ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر گرژی، شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.

پارێزگاری هەولێر تکایە ئەو شوێنە چۆلکەن

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *