نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 198)

کوردستان

مەسرور بارزانی نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێدەگات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس پێگەیشت. سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت ” زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد. لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.هەروەها ژماره‌یه‌ك بابەتی تایبەت بە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ كرد، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دواین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. ئەمڕۆ دووشەم سێی تشرینی یەكەم، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و …

زیاتر بخوێنەوە

بەیانی زاواكەی مەلا عەلی حزبێكی نوێ ڕادەگەیەنێت

بەپێ زانیارییەكانی لای چركە کامیل حاجی عەلی، بەیانی حزبێكی نوێ ڕادەگەیەنێت پاش ئەوەی بێ ئومێد بوو لەوەی بتوانێت بگاتە ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامی. هەربەپێ زانیارییەكانی چركە، حزبە نوێكەی كامیل حاجی عەلی ،حزبەكەی ئیسلامی دەبێت و لە هەوڵدایە بەشێكی زۆری سەركردە و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەلای خۆیدا ڕابكێشێت. لە دوواین كۆنگرەی …

زیاتر بخوێنەوە

بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی پێنج پێشمەرگەی كوردستان: خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین

ده‌قی پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی پێنج پێشمەرگەی كوردستان: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرزی پێنج پێشمەرگەی كوردستان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێنج پێشمەرگەی دڵسۆزی سەر بە لیوای پێنجی شارەزوورمان پێگەیشت، كە بریتیبوون لە(توانا نەسرەدین حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، سەروەر ئەنوەر مەحمود، جەمال جەلال حەمە، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە بڵاوکردەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ كرد، كه‌  لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، گیانیان لەدەستدا. ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە (تاهیر كاكەوڵا، سەروەر ئەنوەر، ئەردەڵان جەمال، توانا نەسرەدین، جەمال جەلال)م بيست، کە ئەمڕۆ لە …

زیاتر بخوێنەوە

ماكرۆن داوای راوبۆچوونی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌باره‌ی دۆخی عێراق

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی لە سێناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر کرد. له‌ دیداره‌كه‌دا، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی مێدالیای رێزلێنانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسای پێشکەش دەکرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سێناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کرد. لە کۆبوونەوەکەدا سێناتۆر کریستیان کامبۆن مێدالیای رێزلێنانی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسای پێشکەشی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیار دەردەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین دەردەکات. لە نووسراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە “دوابەدوای فەرمانمان ژمارە(٦٧٧٩) لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەی و یەکسانی لە مامەڵەکردن، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارمان دا”. …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت .لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا …

زیاتر بخوێنەوە