نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 181)

کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دەکات بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چەندین جارە داوا لە تیمی وەزاری بەڕێزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و لە ئاستی بەرپرسیارەتی خۆیان و متمانەی خەڵک و پەرلەمان بن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا رێگەیان پێ نەدراوە بەشداری بکەن. ئەمڕۆ دووشەممە (6ی …

زیاتر بخوێنەوە

هەواڵێکی خۆش لە مەسرور بارزانییەوە بۆ قوتابیان

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی نیشان داوە كە ئەمساڵیش دەرماڵەی قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج بكرێ. توانا نەجەف دەڵێ،خەرجکردنی دەرماڵەكەش، بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 51، بۆ قوتابییانی ناوشار …

زیاتر بخوێنەوە

ئــەنجوومــەنی وەزیـــران بە شەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کــۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 6/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و …

زیاتر بخوێنەوە

ڕێکەوتنێکى تهێنى نێوان لاهوور جەنگى و مەلا بەختیار ئاشکرا دەبێت

چرکە زانیارى وردى دەست کەوتووە بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و لاهوور جەنگى کۆبونەتەوە، چەند بابەتێکیان گفتوگۆ کردووە کە مەترسى گەورەى بۆسەر کوڕانى تاڵەبانى کۆچ کردوو هەیە. مەلا بەختیار داواى لە لاهوور جەنگى کردووە ئەگەر بێت و بەڵێنى پێبدات لە هەڵبژاردنى ئایندەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کاندید بکرێ بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى …

زیاتر بخوێنەوە

ڕونکردنەوەیەک لە دژە تیرۆرى کوردستانەوە

ئەمشەوی یەكشەممە، دژە تیرۆری كوردستان ڕای گەیاند كە دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە سنووری هەولێر دەبیسترێن، مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.دژە تیرۆر لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە: “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و تا چەند …

زیاتر بخوێنەوە

دژە تیرۆری كوردستان لەبارەی پڕوپاگەندەی چەند كەسێك ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان لەبارەی پڕوپاگەندەی چەند كەسێك لە كەسوكاری ئەو تاوانبارانەی كە بە تاوانی پەیوەندیكردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش سزای یاساییان وەرگرتووە و، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە گوایە كوڕەكانیان بەبێ تاوان دەستگیر كراون و لەژێر ئەشكەنجە و ئازاردا دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و سزا دراون.

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌رین بڵاوكرده‌وه‌.له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌”بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: ڕاپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 1991

بە بۆنەی ( 32 )مین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزن و شکۆداری گەلی کوردستان لە ئاداری 1991، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کوردستانییان و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم.ڕاپەرینی شکۆداری 1991، بەرهەمی یەکریزی و یەکگرتوویی هێزە کوردستاییەکان و پێکهاتە جیاوازەکان و چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بوو، کە وەرچەخانێکی مێژوویی لە …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی یۆنان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی یۆنان دەربڕی. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، “دڵتەنگ بووم بە کارەساتەکەی ئەم دواییە کە لە نزیک لاریسا لە یۆنان روویدا”. مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و خانەوادەکانیاندان دەردەبڕێت و …

زیاتر بخوێنەوە