نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی یادی ڕاپه‌رین بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌”بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: ڕاپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەكڕیزیی لایەنەكانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هاتە دی و سەركەوتنی بەدەست هێنا. ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند كە ستەمكاری و تۆقاندن هەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی كوردستان خامۆش بكات.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌” ڕاپەڕین هەڵگری بەها و ئامانجی بەرز بوو، بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان ئازاد بێ و ژیانێكی سەربەرزانەی لە وڵاتی خۆیدا هەبێت”
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: لە یادی ڕاپەڕیندا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی كوردستان دەنێرین و جەختیش لەوە دەكەینەوە، قەوارەی هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان، دەستكەوتێكی مێژوویی و گرانبەهای گەلی كوردستانە. ئەو دەستكەوتە دەبێ بپارێزرێ و بەهێز بكرێت و نابێ بە هیچ شێوەیەك كار بۆ لاوازكردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بەها و ئامانجانە بكرێ كە گەلی كوردستان لەپێناویدا ڕاپەڕینی کرد.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *