نەسرەت سۆفی، نووسەر و چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند، گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان و شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان، بوونی ئەو دەسەڵاتە حزبییە ناشەرعییەی یەكێتییە بەسەر سلێمانیەوە. گوتیشی: دەسەڵاتی حزبیی ناشەرعیی یەكێتی لە بێڕۆڵكردنی دەزگاكانی حكوومەت لەو سنوورە، مەترسییەكی درێژخایەنە و هەموو كاتێك ئەگەری ئەوە هەیە هەرێمی كوردستان …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە.. ناوی لیستەکەی لاهوور جەنگی بۆ هەڵبژاردن ئاشکرابو
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی کە نزیکە لە لاهوور جەنگی راگەیاندووە، لاهوور جەنگی حاڵەتێکی تایبەتی هەیە، لەو روانگەیەوە كە بە چ ناونیشانێک بەشداریی هەڵبژاردن بکات؟ ئەگەر لیستی بە ناوی (یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان) هەبێت، رەنگە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق كێشەی بۆ دروست بكرێت. دەڵێ، چارەسەر و رێگە کە لە پێش لاهوور جەنگی ئەوەیە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێكى سهربازيى بهريتانى دەکات
له دیدارەکەدا كه رۆزی كهيڤ، كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان ئامادهى بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و رێزگرتن لە رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە. تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بەسام سالم، سەرۆکی دەستەکە کرد.” سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکی و …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە.. بودجەی مانگانەی عێراق بۆ کوردستانی دەنێرێ بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات
د.خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: ” بەپێی ئهو بودجهیهی پهسهند كراوه، مانگانه بڕی 775 ملیار دینار بۆ مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان رهوانه دهكرێت.” ئەوەشی خستە ڕوو: “دەبێ مانگانە لە کاتێکی دیاریکراودا وەزارەتی دارایی عێراق بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستڵن ڕەوانە بکات.” ڕوونیشی کردەوە: …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانى: بانكەكان دەتوانن هۆكارێكی سەرەكی بن لە بووژانەوەی ئابووریی
ئهمڕۆ چوار شهممه 14/6/2023، مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە شاری هەولێر، باڵهخانهی نوێی (بانكی جیهان)ی له ههولێر كردهوه، لهو میانهشدا وتارێكی گرنگی پێشكهش كرد، ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:بەناوی خوای گەورە و میهرەبانبەڕێزان زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتە كە ڕێگەتان دا بێین هەم باڵاخانەكەتان ببینین و لەگەڵیشتان دابنیشین و سەردانتان …
زیاتر بخوێنەوەکوێستان محەمەد: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کاریان کردووە بۆ پاراستنی مافی کرێکاران
کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند، بە پشتیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و بەتایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریان کردووە بۆ پاراستنی مافی کرێکاران.باسی لەوەشکرد، یەکێک لە کارەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە کەرتی تایبەت و کرێکاران، خاڵێكی دیکەش بە دیجیتاڵکردنی حکومەتە.گوتیشی: ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/14 کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات و پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی کاروباری دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بە دیجیتەڵکردنی ئەرشیڤەکەی بەسەردەکاتەوە. فریکوینسی گواستنەوەی زیندی ؛ Frequency feed:Eutelsat 7cFR: 11684POL: VSR:2.5
زیاتر بخوێنەوەمحەمەد فەریق تەمەن ٢١ ساڵ دانیشتووی قەزای بەردەڕەش لە ئاوی رووباری خازر لە نزیک پردی مەندان خنکا
گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری خازر، له نزيک پردى مەندان له سنوورى قەزاى بەردەڕەش خنکا. ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لە ڕووباری خازر خنکا، سەنگەر گۆران پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: گەنجێک بەناوی محەمەد فەریق لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری خازر له …
زیاتر بخوێنەوە