نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 12)

کوردستان

مەسرور بارزانی:چاودێریی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرد .

لەگەڵ بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆمان لە بارەی ڕۆڵی کارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری یاسادانان و چاودێریی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کرد . وێڕای دەربڕینی بپشتیوانییمان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختیشمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

 مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی تێکۆشەر (لاوکۆ مامەند مەسیح) دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (لاوکۆ مامەند مەسیح) بڵاوکردەوە، کە پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر بووە. لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر، لاوکۆ مامەند مەسیحم بیست. پرسە و سەرەخۆشی …

زیاتر بخوێنەوە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆکی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع

ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن …

زیاتر بخوێنەوە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و دواین پەرەسەندن و گرژییەكانی سووریا و شاری حەلەب …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێڕ پرسیارەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی ڕووداوەكانی حەلەب و بەئامانجگرتنی كورد بڵاو كردەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/1/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان دابەش کراوە

بە نرخی پاڵشتیی حكوومی، نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە و 415 هەزار خێزانیش ماون نەوت وەربگرن. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بڵاوی كردەوە: “تاوەكوو ئەمڕۆ زیاتر لە 135 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هیواخوازە کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان، هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشییەکانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە. شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) کردووە بەبۆنەی هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس کە ئەمە دەقەکەیەتی: بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا …

زیاتر بخوێنەوە

هەژماری من لەسەر کێشەکانی TBI و بانکی ئیسلامی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

تیمی هەماژی من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق – تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە ڕێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.  تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەیی شەش تەوەرەوە دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 03ـی کانوونی دووەمی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک، کۆبوونەوەیەکی باڵا و گرنگ لە پیرمام ئەنجام بدات. ئەم کۆبوونەوەیە کە یەکەمین دیداری فەرمیی مەکتەبی سیاسییە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی …

زیاتر بخوێنەوە