نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 108)

کوردستان

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ درۆنییه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م كرابووه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ ئەمڕۆ دووشەم ڕێكه‌وتی 25ی کانوونی یەکەمی 2023 له‌ کاتژمێر 16:03 …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا

دەسەڵاتدارانی توركیا ئاشكرایان كرد، بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسایشیدا لەنێو شاری سلێمانی لە چالاكی خستووە.”لە چالاكی خستن“، دەستەواژەیەكە لە لایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەكار دێت، وەك ئاماژەیەك بۆ (كوشتن، برینداركردنێكی قورس یان دەستگیركردن)ی هێزەكانی نەیاری خۆیان كە بە گشتی بەرامبەر بەرپرسانی پەكەكەش بەكاری دەهێنن.بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا كە لە …

زیاتر بخوێنەوە

د. جوتیار عادل: شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ دەچێتەوە بەغدا

د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەگەڵ بەشێكی فراوانی میدیا عەرەبییەكان كۆبووە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەو ماوەیەدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە. ڕۆژی 24ـی كانوونی یەكەمی 2023، د.جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ بەشێك لە میدیا عەرەبییەكان كۆ بووە و …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی هیواشی خواست خوشك و برا كریستیانەكان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ پەیامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانییه‌ بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح:- بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان پابەندە بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان پابەندە بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە” لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و …

زیاتر بخوێنەوە

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ئامێرێکی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینده‌کرێت

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئامێرێکی سیتی سکان  بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابینده‌كرێت. له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامێرێکی سی تی سکان بە بڕی(1،200،000،000 یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار)، بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان …

زیاتر بخوێنەوە

پزیشكێكی كورد پێنج نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی یه‌ك خانه‌واده‌ له‌ مردن رزگار ده‌كات

ئەمرۆ شەممە 23/12/2023، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: “د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێشوازیی کرد لە د. ئازاد ئەنوەر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، لەمەڕاسیمێکدا بە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوو لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم .هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌لی تاهیرخان سمكۆ ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ بڵاوكرده‌وه‌.له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌،  بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست …

زیاتر بخوێنەوە