بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم حەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکاندا، …
زیاتر بخوێنەوەدادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی کاتی جێبەجێ کردنی بڕگەی تایبەت بە دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕابگیرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی “وەلائی” دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی …
زیاتر بخوێنەوەلەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی (م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هندستانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا. بڵاویشی كردەوە: لە کاتی دەستگیرکردنیدا …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی كرد
ئه‌مرۆ دووشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له گایه‌ر فیه‌لد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی (Medical Aid Initiative Norway) کرد. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. سه‌رۆكی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەركردەوە
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن دەكات
خۆ ڕۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر مەئمون ئەلدوبعی جێگری وەزیری خوێندنی باڵای ئەردەن و سەرۆكەكانی نۆ زانكۆی ئەو وڵاتە و هەروەها فواد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر. لە دیدارەكەدا شاندی میوان …
زیاتر بخوێنەوەڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت
لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى دەڵێ:” ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌رانه بگرێت، ئۆپۆزسیۆنی كوردستان كه ئێسته بافڵ تاڵه‌بانی خۆی به سه‌ركرده‌یان ده‌زانێت، چاره‌سه‌ری پێ نییه، كار ده‌كات بۆ لێدان له ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات، له ژێر ناوی مامۆستای ناڕازی و …
زیاتر بخوێنەوەکاوە دێکۆنى: بافڵ تاڵەبانى و چەند حزبێکى تر تەنها خیانەتیان لێچاوەڕێ دەکرێت
وردەکارى قسەکانى لە کۆمێنتە كاوه دێكۆنی به‌رپرسی ناوچه‌ی خورماڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: چوونی شانده‌كانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام خه‌ڵكانێك له ناوخۆ به به‌یت و بالۆره‌ی دوژمن كار ده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی ماف و شایسته داراییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له سه‌رانی شیعه له پشتی …
زیاتر بخوێنەوەپارێزەر ئاهەنگ ئەنوەر: بافڵ تاڵەبانى بۆ تێکدانى ڕێککەوتنەکانى چارەسەر کردنى مووچە ڕۆشتووەتە بەغدا
وردەکارى لە کۆمێنت بخوێنەرەوە ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ری ڕاوێژكار، ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كرد، هه‌موو ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پرسه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا، بۆ تێكدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه. دەڵێ:سوودانی پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه …
زیاتر بخوێنەوە