بەهۆی زیادبوونی پێداویستییەکانی خەڵک بۆ کارەبا، خەرجیی حکومەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی ئەو پێداویستییە زیادبووە، سەرۆکی حکومەت دەڵێ “رۆژانە ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلار لە بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج دەکەین”. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18-10-2020) لە رێگەی تویتێکەوە لە تویتەری فەرمیی خۆی رایگەیاند “پێویستیی بۆ کارەبا …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا ، پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری …
زیاتر بخوێنەوەلە هەولێر نمایشی ئاسمانی دەکرێت بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان
وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر سووتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن بەشێکی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا، بەشی فڕۆکەوانیی سەربازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نمایشێکی ئاسمانیی بە ئاڵای کوردستانەوە لە ئاسمانی هەولێر دەکات. دوێنێ (شەممە، 17-10-2020) لەلایەن چەند لایەنگرێکی حەشدی شەعبییەوە ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا سووتێنران، وەکو کاردانەوەیەکیش، بەشێکی …
زیاتر بخوێنەوەسێ هاووڵاتی کورد شەهید کران
کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی شێخ بزێنی لە گوندی توڵکی سەر بە ناحیەی شوانە، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە داعش بن، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە سێ هاووڵاتی كوردی تێدا بووە و هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر بخوێنەوەیۆنامی سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەکات
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق – یۆنامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان و هێرشکردنە سەر بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، هەڕەشە و تۆقاندن چارەسەری ناکۆکییەکان ناکەن. یۆنامی پێیوایە عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری “کێشە زۆرەکانی” بکات. رۆژی شەممە 17-10-2020 …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی سووتانی لقی پێنجی پارتی و بێ رێزیکردن بە ئاڵای کوردستان شەرمەزار دەکات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سووتاندنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و بێ رێزی کردن بە ئاڵای کوردستان شەرمەزار دەکات. سەرۆکی حکومەت پەیامێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری …
زیاتر بخوێنەوەقوباد تاڵەبانی: سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا هێرشە بۆ سەر کوردستان
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا، هێرشکردنە بۆ سەر کوردستان. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، سووتاندنی بارەگای پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا بێڕێزیکردنە بە گەلی کوردستان. بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه 17-10-2020، لایەنگرانی حەشدی شەعبی …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی سووتاندنی لقی پێنجی پارتی و ئاڵای کوردستان لە بەغدا
سەرۆک بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان و پارتی دەکات و، دەڵێ ” ئەو هێرشە، دواکەوتوویی و بێفەرهەنگی ئەو تاقمە شەڕانگێزە دەردەخات”. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرۆک بارزانی دەڵێ “ئەو چاوەڕوانییەمان لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە کە ئیجرائاتی پێویست لە …
زیاتر بخوێنەوەد. بەشیر خەلیل حەداد”ئەنجامدەران دەستگیر بكرێن و بدرێنە دادگا”
لەو راگەیەندراوەدا د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێرا. د. بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر …
زیاتر بخوێنەوەمەکتەبی سیاسیی پارتی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە
لەکاتێکدا کە رەوشی ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت و، دژواری دۆخەکەش بەشێکی پەیوەندی بە خیانەتکاری ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە ھەیە، خیانەتێک کە بەرھەمی رەنجی دەیان ساڵە و خواست و بڕیاری گەلی کوردستانی بەبادا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا، لە جیاتی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە