ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق . لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و …
زیاتر بخوێنەوەبۆ یەکەم جار لە پارێزگای ھەڵەبجە ئامێری Hb Electrophoresis بۆ ده‌ستنیشانكردنی نەخۆشانی سالاسیمیا خرایه خزمه‌تی هاووڵاتیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجه ڕایگه‌یاند: ئامێری( Hb Electrophoresis ) بەتازەترین سیستەمی جیھانی کە سیستەمی ( capillary ) یە وە لە کۆمپانیای (Sebia) ی فەڕەنسیە بۆ دەستنیشان کردنی ڕێژەی سالاسیما بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و ئەوانەی ده‌چنە ژیانی هاوسەرگیری خرایه خزمه‌تی هاووڵاتیان. ڕاشیگه‌یاندووه: لەمەودوا ئەو هاوسەرانەی سەردان ده‌كەن بۆ پشكنینی پێش هاوسەرگیری …
زیاتر بخوێنەوەپەکەکە لە ڕێگەی وەرگرتنی سەرانە و گومرگی زۆرە ملێ مانگانە ملیۆنان دۆلار کۆدەکاتەوە
چه‌كدارانی په‌كه‌كه وێڕای ئه‌وه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆ هاووڵاتییان و گوندنشینانی هه‌رێم، داهاتێكی زۆریشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له ڕێی وه‌رگرتنی سه‌رانه له گوندنشین و شوانكاره و وه‌رگرتنی گومرك له قاچاخچییه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێم. هاوكات سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه ساڵانه به ملیۆنان دۆلاریان به‌شێوه‌ی نایاسایی له …
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیان پەکەکە چەکدارەکانیان تێکەڵمان دەکەن بەردەم هەڕەشەی فڕۆکەکان
دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەی شاڕباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەھۆی چاکدارەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکەیاندا، لە دۆخێکی خراپدان و داوا دەکەن چەکدارەکانی پەکەکە لە ناوچەکەیان دوور بکەونەوە. ئازاد حەمە ڕەشید، دانیشتووی گوندی ماوەتی ناوچەی شارباژێڕ، ڕاگەیاند، چەکدارەکانی (پەکەکە) لە گوندەکانی ناوچەی شارباژێڕ تەراتێن دەکەن و بە ئارەزووی خۆیان تێکەڵی …
زیاتر بخوێنەوەجهبار یاوه‌ر : گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌بێت
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند : شانده‌كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ئامانجی به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌چینه به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق (فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان) …
زیاتر بخوێنەوەدهقی گوتاری مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە بنگرد
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یٔیدارەی راپەڕین کرد و لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دانا و چەندین پڕۆژەی دیکەشی لە سنووری دەڤەری راپەڕین راگەیاند دەقی گوتارەکەی: به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز، ئاماده‌بووانی هێژا زۆر به‌خێربێن. خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامدانى چەندین پڕۆژە لە سنووری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت. كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت. پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری ڕاپەڕین کە بە گوژمەی 10 …
زیاتر بخوێنەوەراگەیاندراوی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرکۆماری عێراق
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/10/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ كۆبوونه‌وه. كۆبوونه‌وه تايبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى. ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه …
زیاتر بخوێنەوەكۆمهڵی ئیسلامی په‌كه‌كه لێ تێك چووه ده‌یه‌وێت كیانی كوردستان بڕوخێنێت
چەكدارانی پەكەكە سەدان گوندیان لە باشووری كوردستان داگیر كردووە، جیا لە رفاندنی منداڵ و هەڵخەڵەتاندن و چەكداركردنیان، دەستیان كردووە بە تیرۆركردنی كارمەندانی تەناهی و ئاسایشپارێزی هەرێم، بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر دەیانەوێ باشوور رزگار بكەن، ئەوە خەریكی خەباتێكن دژ بە گەل و نەتەوەكەی خۆیان. سدیق هەورامی، بەرپرسی مەڵبەندی یەكی …
زیاتر بخوێنەوەسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دەستی کەوتووە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان) لە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک دەخرێنە بەر باس، گرنگترینیان دۆخی سیاسی، دارایی و تەندروستیی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر بخوێنەوە