نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 396)

کوردستان

د.باخان ئازاد بۆ جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر برازاكه‌ی مام جه‌لال كردوویانه‌ به‌رامبه‌ر به‌عس نه‌یان كرد

دکتۆرە باخان ئازاد، ئەو خانمە پزیشکەی لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی ڕووبەڕووی ھەڕەشەی کوشتن بووەوە، وەڵامی جەزای سەید مەجید، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، جەزای سەید مەجید، سەیری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناکات و ئاگاداری دۆخی سلێمانی نییە.دکتۆرە باخان ئاماژەی بەوە کرد: …

زیاتر بخوێنەوە

میدیای فه‌رمی گۆڕان.. شاسوار عه‌بدولواحید با ئاو بۆ گوندی ئه‌ڵمانی دابین بكات نه‌ك هه‌ولێر

میدیای بزووتنەوەی گۆڕان، لە هەواڵێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ دانیشتوانی گوندی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ: (ناتوانین ئاوتان بۆ بكڕین، دەبێ خۆتان بیكڕن) كه‌چی موزایەدە و بانگەشەی کڕینی ئاو بۆ هه‌ولێر دەکات.میدیای گۆڕان، ئاشكرای ده‌كا، گوندی ئەڵمانی یەكێكە لە پرۆژەكانی شاسوار عەبدولواحید لە شاری سلێمانی، دانیشتوانەكەی كێشەی ئاویان هەیە، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (ساماریتان پێرس)ی ئەمەریکی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021 پیشوازی لە شاندێکی رێکخراوی خێرخوازیی ئەمەریکی ساماریتان پێرس کرد. شاندەکە کورتەیەکی چالاکی و پڕۆژە خێرخوازییەکانی رێکخراوەکەیان خستەڕوو، کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری خێرخوازی و فریاگوزاری لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا ئەنجام دەدەن. ئاماژەشیان بەوەدا کە رێکخراوەکەیان بەردەوام …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی پارتی..بۆ جەزای سەید مەجید چۆن ڕودێ قسە دەکەی هاوسەرۆکت خاک فرۆشە

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی تاقمێكی نێو یەكێتی بەسە بۆ ئەوەی سەركردەكانی ئەو حزبە روویان نەیەت سەر بەرز بكەنەوە. جەزای سەید مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی یەكێتی، بە چاوپۆشیكردن لەو هەموو قاچاخچێتی و دزی و كوشت …

زیاتر بخوێنەوە

جەمیل هەورامی تورەیە و هەڕەشە لە پەکەکە دەکات

پاش ڕفاندن و دواتر گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەكی یەكێتی لە یەكەی حەفتای، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگەی دێرینەكانی یەكێتی پرسیاری ئەوە دەكات كە ئاخۆ ”بە چ هەقێك“ پەكەكە پێشمەرگەی ئەوان موحاسەبە دەكات و داواشی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی حەفتا كرد، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن. لەبارەی ئەم رووداوەوە، جەمیل هەورامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

بەپرسێکی یەکێتی لە سلێمانی دایکی دەمرێت پرسە لە مزگەوت دادەنێت

بەرپرسانی یەكێتی لە سلێمانی بەردەوامن لە پێشێلكارییەكان و ئێستە بە ئاشكرا بەشداری پرسەی هۆڵەكان دەكەن، بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسەدانان لە هۆڵەكان ڕێی پێ نادرێت. لە سنووری سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی، بەشداریكردن و كردنەوەی هۆڵی پرسە لە ماوەی مانگی ڕابردوو و سەرەتای ئەو مانگە …

زیاتر بخوێنەوە

یەکێتی دەستی کردووە بە کڕینی کادیرانی کۆمەڵ

یەكێتی خەریکی كڕینی كادر و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستانە لە كەركووك و بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی كۆمەڵیش ئێستە راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتییە. بەپێی زانیارییەكان،یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕێی دەستوەردان لە مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵ، سەرقاڵی كڕینی كادرانی ئه‌و حزبەیە و ماوەیەك لەمەوبەریش ڕێبوار سەید گوڵ بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵ، بووە یەكێتی. ڕێبوار …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: هه‌وڵی تیرۆر كردنی دكتۆره‌ باخان چڕبووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئه‌منی یه‌كێتی

دكتۆره باخان ئازاد، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌رپرسێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌ و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ ئاشكراكردن و باسكردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردی ناكاته‌وه‌. دکتۆرە باخان ئازاد، ڕاگەیاند، دوای ئاشکراکردنی چەندان دۆسیەی گەندەڵیی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ھەڵەبجە، ڕووبەڕووی ھەڕەشەی کوشتن بوومەوە، ئێستاش ھەوڵی تیرۆکردنم دەدەن …

زیاتر بخوێنەوە

یه‌كێتی له‌ سێ به‌شی داهاتی گومرگ و ناوخۆی سلێمانی ته‌نها به‌شێكی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، یەكێتی لە مەرزەكانی سنووری سلێمانی، تا ئێستە لە سێ بەشی داهاتی گومرگ و داهاتەكانی تر، دوو بەشی بۆ خۆیان هەڵدەگرن و بەشەكەی تریشی لە كاتی خۆیدا مانگانە رەوانەی خەزێنەی حكوومەت ناكەنەوە، ماوەی دوو مانگە بوونەتە گرفت و هۆكار بۆ دواكەوتنی مووچە. رێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: باڵێكی سه‌ربازی یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

دووای كۆنگره‌ی چوار و ڕۆشتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵێك خاین و كه‌م ئه‌زموون یه‌كێتی به‌ ئه‌قارێكی تری خه‌راپی كێشه‌ی ناوخۆی ڕاكێشاوه‌، ئێسته‌ باڵێكی به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌و حزبه‌ جیاده‌بنه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه‌ ده‌ڵێ، باڵی فشار له‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێكهاتوون بڕیاریانداوه‌ جیابوونه‌وه‌ی خۆیان …

زیاتر بخوێنەوە