نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 38)

کوردستان

مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد، کۆ بووەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە. 
 لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کرد لە بواری وزە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە كۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن، لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە كۆبووەوە. كۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا كە شانازی دەكەم لە بنەماڵەكەماندا رەگێكی كوردیم هەیە و نەنكم ( دایكی باوكم )، كوردە و دایكیشم دورزییە. كۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ واشنتن …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی . هەروەها …

زیاتر بخوێنەوە

بەسەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت دوو گرێبەستی بواری وزە واژوو کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە لەنێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێستێرن زاگرۆس لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کرا، لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا دەست پێدەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “بە واژۆكردنی دوو ڕێككەوتننامەی گرنگ لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات.” ئەمڕۆ سێشەممە 20/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: “قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و …

زیاتر بخوێنەوە

بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی دوو ڕێککەوتننامەى گرنگ لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ دەکرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات. هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی كورد مەدحەت بێخەو دەكات

سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە شاعیری گەورەی كورد مەدحەت بێخەو كرد، سەرۆك بارزانی وێڕای هەواڵپرسینی، ڕۆڵی مامۆستا مەدحەت بێخەوی لە بزاڤی ئەدەب و ڕۆشنبیریی كوردی و دەوڵەمەندكردنی ئەدەبیاتی شۆڕش و نیشتمانپەروەری و كوردایەتی بەرز نرخاند. ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئایار، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی نەتەوەیی …

زیاتر بخوێنەوە

ئۆجەلان پەیامێكی تر بڵاو دەكاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی دەم پارتی پێكهاتوو لە پەروین بۆڵدان پەرلەمانتاری حزبەكە و فایەق ئۆزگور پارێزەر سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەیان لە گرتووخانەی ئیمرالی كرد، لە رێگەی ئەوانەوە ئۆجەلان پەیامێكی رەوانە كرد و تیایدا داوای پەیماننامەیەكی نوێی لەسەر بنەمای ماف و برایەتی كرد.  ئۆجەلان لە پەیامەكەی بە پێویستی زانی پەیماننامەیەكی نوێ …

زیاتر بخوێنەوە