نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 35)

کوردستان

ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025، کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند؛ “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەمووزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا. لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسولخانەی ئەمریکدا هاتووە: …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.” بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک “هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.”  لە …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکات

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنە خوارەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە. دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر كرد. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی تەرخانكردنی 2 ملیار دیناری دیكەی بۆ فریاگوزاریی كەموكوڕییەكانی ئاوی هەولێر دا

لەسەر كێشە و گرفتەكانی كارەبا و ئاو لە گەڕەكەكانی هەولێر و دەرووبەری، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد و جەخت لە چارەسەركردنیان كرایەوە. ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 7ی 2025، پارێزگای هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە “بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانى پارێزگا، …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. ناوەڕۆكی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی

وردەكاری لە كۆمێنتە كۆبونەوەی لوتكەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەدەچێت و كۆبونەوەكە پێوەندی بە یەكهەڵوێستی و هەناردەی نەوت و گفتوگۆی هەولێر و بەغدا. سەرچاوەكی تایبەتی باڵای پارتی بۆ چركە ڕای گەیاند: بەیانی كۆبونەوەی لوتكەی یەكهەڵوێستی كوردی بە سەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد

لە ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا دەربارەی دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی. سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش …

زیاتر بخوێنەوە

بەم شەوە، شاخەوان عەبدوڵا لەسەر مووچە هاتە دەنگ و دەڵێت..

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستی بەدەستیكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لەلایەن سەرانی عێراقەوە، هاتە دەنگ و دەڵێت، دەبێت سنوورێك بۆ ئەو بێڕێزییە دابنرێت و دڵنیاشە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەمێك لەو دۆخە دەخوات و لێناگەڕێت، كە خەڵك لەوە زیاتر برسیتر بكرێت. ئەمشەو، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 11/7/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كە پێكهاتبوو لە: ئەحمەد تورک، لەیلا زانا، سری ساکێک، تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و چیدەم قلێچگون ئوچار، هاوسەرۆکی هەرێمەکانی دیموکرات، مەڕال دانشبەشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بەردان ئوزتورک، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕووداوەكانی قەزای خەبات.. هەموو شتێك ئاشكرا كرا

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و زار له‌ گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌بات له‌ پارێزگای هه‌ولێر دروست بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ته‌مووز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، كێشه‌كه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک …

زیاتر بخوێنەوە