نوێترین هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکان ئاگاداردەکاتەوە

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگادار كردووەتەوە، بۆ هاوكاریكردنی ئەو فەرمانبەرانەی دەبنە كارمەندی بنكە و وێستگەكانی دەنگدان. لە نووسراوەكەدا هاتووە: “سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆسەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق (2025) وەكوو كارمەند لە بنكە و وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەشدار دەبن، لە ماوەی خولی راهێنان و رۆژانی هەڵبژاردن كارئاسانییان بۆ بكرێت”.

ئاماژەی بەوەش داوە، وەزارەت و فەرمانگەكان كاری پێویست بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكرێت و هەموو كارئاسانییەكیان بۆ بكرێت”.

لای خۆیەوە خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، راگەیاند: “کارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێویستیان بە پێنج رۆژ هەیە بۆ بەشداریكردنی خول، رۆژێكیش بۆ ئامادەكاری، بەگشتی هەفتەیەكیان پێویستە و ئەوانەی فەرمانبەرن بێگومان پێویستیان بە هاوكاریی فەرمانگەكانیان دەبێت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *