نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 34)

کوردستان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات

دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە 3/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتيی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی کرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پرۆسەی چاکسازی بە ئاراستەی باشترکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی 3 لە قۆناغی كۆتاییدایە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە. ئەمڕۆ یەكشەممە 23/3/2025، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی …

زیاتر بخوێنەوە

زانیاریی نوێ له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی سێ

هەندێك لە میدیاكان باسی ئەوەیان كردووە كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە كوردستانیشەوە دابەش بكرێت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.  لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووتری ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە كە هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

بەردەڕەش.. شەڕ لە نێوان دوو خانەوادە ڕووی دا و هەشت کەس بریندار بوون

بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە گوندی گۆمەزەردی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو خێزان ڕووی داوه‌ و لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندا بوون. شەممە 22ـی ئاداری 2025، بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیه‌نراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووه‌، پۆلیسی بەردەڕەش سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا دەکەنەوە

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا.ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد.هەردوولا …

زیاتر بخوێنەوە

جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی (حه‌لیما مه‌لا حه‌سه‌ن)، دایكی سه‌باح به‌یتوڵڵا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌: بەھینامەیەک ژ جێگرێ سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێز سەباح بەیتوڵڵا ئەندامێ …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانى: پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتین هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا، بەڕێز عەبدولڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت

سەرۆک بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی بۆ کوردانی باکوور لە دیاربەکر ناردوو و تێیدا وێڕای ئومید خواستن بۆ ئازاد کردنی عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پشتیوانیی بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا دووپات کردەوە. هەینی 21ـی ئاداری 2025، گەورەترین کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکری باکووری کوردستان بە ئامدەبووانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک وەزیران: نەورۆز هێمای ئازادییە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: نەورۆز تەنیا ڕۆژێکی نوێ نییە، بەڵکو بیرهێنانەوەیەکە کە زووڵم و ستەم تا سەر بەردەوام نابێت. پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریی لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان گوتی: چەندین ساڵە کچ و کوڕی ئاکرێ، مەشخەڵی ئاگری نەورۆز …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك و مەسروور بارزانی لە كەرنەڤاڵی نەورۆز ئامادە دەبن

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەرنەڤاڵی نەورۆز بەڕێوە دەچێت. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی ئادار، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە باڵوێز و كونسوڵی گشتیی و دیپلومات و نوێنەر و نێردەی دیپلوماسیی وڵاتان لە عێراق و …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داشکاندنی ڕێژەی %20 لە سزای سەرپێچيی هاتووچۆ بۆ شەش مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە

* ئەنجومەنی وەزیران، هەر یەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتی ڕاژەی ڕاسپارد لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژە پزیشکيیەکان بۆ ساڵی 2024ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی …

زیاتر بخوێنەوە