نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 2)

کوردستان

عەلی باپیر: دەستخۆشی و سوپاس بۆ حكومەت و بەرپرسان هەیە

وردەكاری قسەكانی لە كۆمێنتە عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە بەشداری پرسەی شەش پێشمەرگە شەهیدەكەی دەستی غەدر و خیانەتی ئێران، ڕای گەیاند، سوپاس و دەستخۆشیم لە حكومەت بەرپرسان هەیە، نەڕۆشتوونەتە ناو جەنگ و بێلایەنی خۆیان ڕاگەیاندووە لەم جەنگە هەیە. وتیشی: سوپاس و دەستخۆشیم لە بەرپرسانی كوردستان هەیە نەیان هێشتووە …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی دەڤەری 1 بۆ ڕای گشتی

رۆژی سێشەممە 24ـی ئادار، فەرماندەیی دەڤەری 1 لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاری هێرشەکانی سەر بارەگاکانی فیرقەی 7ـی بڵاو کردەوە، هێرشی یەکەم کاتژمێر 1:50ـی پاشنیوەشەو بووە و تێیدا پێنج مووشەک ئاراستەی بارەگای فیرقەکە کراون و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێرێک دوای هێرشی یەکەم  و لە کاتژمێر 2:50ـی پاشنیوەشەو، جارێکی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى 3ى 3036، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد. بةثيَي رِاطةياندراويَكي فةرمى، هةردوولا گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: نەورۆز هێمایە بۆ سەركەوتن و ئازادی

“سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەم” ئەمڕۆ هەینی 2026\3\20، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2726، مەسرور بارزانی، رایگەیاند: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و تەندروستییان بۆ دەخوازم.”  …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز: بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

مەسرور بارزانی لە وتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد.  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 20ـی 3ـی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوە چوو. سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: نابێت هیچ کێشە و گرفتێکی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان دروست ببێت

رۆژی سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت بەرپرسانی ڕاسپارد کە ڕۆڵی بەرپرسانەی خۆیان بگێڕن و نەهێڵن هیچ کێشە و گرفتێکی خزمەتگوزاری دروست ببێت. دڵنییاییشی بە خەڵکی کوردستان دا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌.. دوای ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران کۆمەڵێک ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە کە هەڕەشە و گوڕەشەی تێدابوو. لێرەدا دەمانەوێت بۆ هەمووانی ڕوون بکەینەوە کە وەزارەتی سامانە …

زیاتر بخوێنەوە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بلاوکردووەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نیە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات. بۆ ڕای گشتی ئەم خالانەی خوارەوە ڕوون دەکەینەوە: 1- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەکەدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هێزەکانییان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین؛ دەشڵێت: بە هیچ شێوەیەک بەشێک نییە لەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی لە ناوچەکەدا هەن. وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ​ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئاداری 2026، لە چەند کەناڵ و پەیجێکی راگەیاندندا، هەواڵێکی …

زیاتر بخوێنەوە

خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا

خانەقین.. پێشمەرگەیەک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بریندار کرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە بازگەی “باوە مەحمود” لە سنووری قەزای خانەقین، هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە پێشمەرگەیەک کرد و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگەکە کارمەندی لیوای 3ی پیادەی گەرمیانە و کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیان، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە سنووری گوندەکانی …

زیاتر بخوێنەوە