نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 187)

کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم: قسەکانی بافڵ تاڵەبانی بنەمایان نییە

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆڕبەندی هەولێر چەندان قسەی کرد کە بنەمایان نەبوو، بەڵام دەی ویست بەخەڵکی کوردستان بڵێ من کەسایەتێکی باشم و دەمەوێ دۆخەکە باش ببێت. لەو بارەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بە چرکە ڕاگەیاند:” جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وتویەتی، قسەکانی بافڵ تاڵەبانی هیچ بنەمایەکیان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کار بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەم یاسایە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی مافەکانی کرێکاران”. ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: “دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم کە ئەمڕۆ بە کۆی دەنگ، (پڕۆژەی یاسای …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ دەکات

سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییان كرد. ئه‌مڕۆ چوارشەممە (1ـی ئادار/مارتی 2023)، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ کرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی …

زیاتر بخوێنەوە

خوێنەری وێستگەکانی ژیان و خەباتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر بن

ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، رابەری زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان تێدەپەڕێت، بووەتە سەر مەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان. مەلا مستەفا بارزانی، لە قۆناغێكی مێژووی و چارەنووسسازدا، خەباتی دژی داگیركەرانی خاوەن هێز و پشتیوان هەڵبژارد، كە …

زیاتر بخوێنەوە

بەڵگەنامەیەک ئاشکرابوو بارزانی نەمر ساڵی 1945 داوای دەوڵەتی کوردی لە بەڕیتانیەکان کردووە

C بەپێی بەڵگەنامەیەكی مێژوویی كە بریتییە لە نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورد، بۆ باڵوێزی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا لە بەغدا لە ساڵی 1945، باسی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كوردی كردووە و داوای پاڵپشتیی بۆ بنیاتنانی قەوارەی نەتەوەیی لە بەریتانیا خستووەتە ڕوو. ئەوەی خوارەوە دەقی نامەكەی بارزانییە: بەڕێز باڵوێزی ئیمپراتۆریەتیی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، لۆرد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر …

زیاتر بخوێنەوە

وردەکاری پڕۆژەی هەژماری من بڵاو بویەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری من و پارەدانی دیجیتاڵی راگه‌یاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، كابینەی نۆیەم دەستی پێ كردووە. لەمبارەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەقی پرۆژەی پارەدانی دیجیتاڵی، پڕۆژەی هەژماری من بڵاو دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی هەژماری من راده‌گه‌یه‌نێت

سێشه‌ممه‌ (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه‌ نوێیەکانی فەرمانبەران. هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە …

زیاتر بخوێنەوە

ئاژانسی فەرمیی تورکیا: لە ئۆپەراسیۆنێكی میتدا لە سلێمانی ئەندامێكی پەکەکە دەستگیرکرا

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامەی پەکەکە کە لەلایەن میتەوە لە شاری سلێمانی بەرەو تورکیا رفێندراوە، ناوی (رەمەزان گونەش)ـەو لە 12 “کردەی تیرۆریستی”ـدا بەشداریکردووە. هەرچەندە ئاژانسەکە شێوازی گرتن و رفاندنی ئەو ئەندامەی پەکەکەی نەخستووەتەڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە، کە لەو کردە “تیرۆریستیانەدا” 60 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون. لە هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵدا …

زیاتر بخوێنەوە