نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 139)

کوردستان

مەسرور بارزانی: پێویستە دامودەزگاکانی حکوومەت بە یەکسانی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاونیشتمانیان بکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”زۆر دڵخۆش بووم کە ئەمڕۆ سەردانی چەند گەڕەکێکی شاری دهۆکم کرد و گوێم لە گلەیی و داخوازیی هاووڵاتییان گرت.” سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: ”پێویستە دامودەزگاکانی حکوومەت بە یەکسانی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاونیشتمانیان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی گەیشتە دهۆك و لەگەڵ مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە پارێزگاكە كۆ دەبێتەوە

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە دهۆك و لەگەڵ مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە پارێزگاكە، كۆ دەبێتەوە. كەمێك پێش ئێستا (دووشەممە 14/8/2023)، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەیشتە دهۆك و لەگەڵ مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە دهۆك، كۆ دەبێتەوە. بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی زاخۆ بكات …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانى: خۆشگوزەرانى دەگەڕێتەوە و هەموو پلانەکانى ناحەزان کۆتایی دێت.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ مەحموود حەفید زادە، كەسایەتی دەڤەری سلێمانی و وەزیری پێشووتری ئەوقاف كرد، لە دیدارەكە سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە سەرەنجام ئیرادەی خۆڕاگری گەلی كوردستان سەردەكەوێ و پیلانگێڕییەكان شكست دەخۆن و خۆشگوزەرانی و شادمانی دەگەڕێتەوە. وەك شێخ مەحموود حەفید زادە، نەوەی شێخ مەحموودی حەفید، كە …

زیاتر بخوێنەوە

باڵیۆزی کەنەدا و مەسرور بارزانی کۆبونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبووین . سوپاسی باڵیۆزی کەنەدامان کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ، هیوای سەرکەوتنیشمان لە ئەرکی …

زیاتر بخوێنەوە

پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و وەڵامێکی توندیان دراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە، ڕای گەیاند، ئەمڕۆ شەممە 12ـی 8ـی 2023، چەکدارانی پەکەکە لە دێرەلوک تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد و پێشمەرگەش راستەوخۆ وەڵام دەداتەوە. زانیاریەکان دەڵێن، هیچ زیانێکی گیانی لە نێو ریزەکانی پێشمەرگەدا نییە، لە ئەنجامی رووبەروبوونەوەی توندی پێشمەرگە چەکدارانی پەکەکە هەڵاتن.

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بڕیارێکی نوێ دەدات،

مانگی تەممووزی 2023، جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، دەگوترا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر ژمارەیەک بانکی عێراقی دا سەپاندووە.لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24، لە واشنتن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان سزای ئەو 14 بانکە عێراقییەیان نەداوە، بەڵکو لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی کەرکووک دەکات

رۆژی هەینی (11ـی ئابی 2023)، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابییە یەکەمەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی) خوێندنی کوردی لە کەرکووک. ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکردووە، پیرۆزبایی …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێكی سەرەخۆشیی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه.

ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی د.فوئاد مەعسوم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو ڕووناك عەبدولواحیدی هاوسەری.بارەگای بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە (فەیسبووك) دەقی سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە: “برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. فوئاد مەعسووم سەركۆماری پێشووتری عێراق كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو ڕووناک عەبدولواحیدی هاوسەری. لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی، رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی 6 ملیار دینار بۆ دروستکردنی 348 پۆلی خوێندن دا

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی 6 ملیار دینار بەمەبەستی دروستكردنی 348 پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەكان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان داوە. وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە ئەوەش داوە لە کابینەی نۆیەمدا (452) ژووری نوێی خوێندن …

زیاتر بخوێنەوە