نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 574)

کوردستان

بەپەلە:بەرپرسێکی باڵای تەندروستی توشی کۆرۆنا بو

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێت. ئەمڕۆ هەینی 3-7-2020، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە دکتۆر عەبدولحوسێن جابری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای زیقار، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە. هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، عەبدولحوسێن جابری ماوەیەکە نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای هەبووە و دوای پشکنینی تایبەتیش، …

زیاتر بخوێنەوە

فه‌رمانبه‌ران پشتیوانی چاكسازی حكوومه‌تن

فەرمانبەران باس لەوە دەكەن، چاكسازی لە مووچەی ئەگەر بە كەمكردنەوەی بڕێك مووچە لەوانیش بێت، شتێكی خراپ نییە، بەڵام مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت، ئەوان ئومێد دەكەن كە چاكسازی كۆتایی بەو گرفتە بێنێت كە بۆ مووچەخۆر و مووچە دروست بووە. كامه‌ران بارام، فەرمانبەری لە فەرمانبه‌ر،راگەیاند، چاكسازی لە مووچەخۆران و كەمكردنەوەی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سروور بارزانی: به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان كۆسپ له‌به‌رده‌م چاكسازی دروست ده‌كه‌ن

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاگادار بوونی راستەوخۆ لەکێشەو داواکاریەکانی خەلک رایگەیاند کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای سۆشیالمیدیاوە پرسیارەکانیان ئاراستە بکەن، ئەمڕۆش وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی دایەوەو لە داهاتووشدا بڕیارە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیکە بداتەوە.مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیارێک کە لەبارەی چاکسازییەوە لێیکراوە ئاخۆ …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: هه‌ولێر و به‌غدا گێشتنه‌ ڕێكه‌وتن و پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕواته‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پشتگیری لە هەوڵەكانی پێكهێنانی هێزی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكان دەكات. عەبدولخالق مدحەت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، وەك لیژنەی بەرگری و ئاسایش بە پێویستی دەزانین بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی تەناهی و بەرگرتن لە هێرش و پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش، هاوئاهەنگی لەنێوان هێزی …

زیاتر بخوێنەوە

ده‌یان ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر هێڵبوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بۆ شكاندنی تیرۆر

فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕای دەگەنێت كە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی لە شەڕی دژ بە داعش ڕۆڵێكی گرینگ بوو و وڵاتانی زلهێز پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی هەبووە. بابەكر زێباری، فەرماندەی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: ” ئەوكاتەی تیرۆرستانی داعش هێرشیان دەكرد، دەبوایە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی ئەوسای عێراق ڕێگە بدات هێزی پێشمەرگە داخلی …

زیاتر بخوێنەوە

خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان: هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ئیجابییه‌ و پێویستمان به‌به‌غدا نامێنێت

قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌، گۆڕان ده‌ڵێ، هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازی به‌ ئه‌رێنی ده‌بینین و له‌ هه‌نگاوه‌كانی دواتری چاكسازی پێویستیمان به‌ پاره‌ی به‌غدا نییه‌ بۆ مووچه‌ و بودجه‌. شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچوونی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: حەزم دەكرد شێوەكار بم

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییەكدا ئاشكرای كرد كە دوور لە ژیانی سیاسی، حەزی دەكرد شێوەكار بێت. مەسرور بارزانی لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە ڤیدیۆ وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە، ئەمڕۆ لە بەشی یەكەمی وەڵامەكانیدا بۆ پرسیاری هاووڵاتییان، گوتی “بەڕێزێكی خۆشەویست پرسیویەتی لە ژیانێكی ئاسایی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سروور بارزانی: سازش له‌سه‌ر مافه‌ده‌ستووریه‌كانی خه‌ڵكی خۆمان ناكه‌ین

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی كۆبووه‌وه‌. به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، تیشكی خسته‌ سه‌ر سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و پێشنیاره‌كان بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

پارتی: ئاماده‌ی هه‌ر كۆبونه‌وه‌ و ده‌ستپێشخه‌رێكین بۆ یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رێك ده‌كه‌ین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كڕیزی ناوماڵی‌ كورد بێت. فازڵ ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاگه‌یاند، پارتی هه‌موو كاتێك بۆ یه‌كڕیزی‌ نێوان لایه‌نه‌كان ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان پارێزراو بن. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ پارتی پێشوازی له‌ …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: وه‌زاره‌تی داد نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڕه‌ت كرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی داد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دایه‌وه‌ ده‌ڵێ، نوسراوه‌كه‌ت نایاساییه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی بڵاوو ناكه‌ینه‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕێواز فایه‌ق نوسراوه‌كه‌ت لادانه‌ له‌ یاسا و جێبه‌جێ ناكرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائقی كوردستان بڵاوی ناكه‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و جۆره‌ …

زیاتر بخوێنەوە