نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 520)

کوردستان

لە چەمچەماڵ “هێزە ئەمنییەکان تەقە لە کەسێک دەکەن و دەیکوژن”

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەرەهەنجیر کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “ئەو کەسەی کوژراوە کوردە و پێشتر چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەبووە. بەڵام ئێوارەی دوێنێ دوای ئەوەی ئاسایش ویستوویانە دەستگیری بکەن رایکردووە و دواتر تەقەی لێکراوە و کوژراوە.”   ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەدات، پێشتر سێ فەرمانی دەستگیرکردنی …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: شەهیدان و کەسوکاریان شایستەی زۆر لەوە زیاترن

لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر هاوکارییەکان بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دابەشکران، بەڵام کەسوکاری شەهیدان کە زانییان کەلوپەلەکان “نەعل، جلوبەرگ و هەندێک پێداویستیی دیکەیە” و وەک خۆیان وتیان کە ئەو کەلوپەلانە کەلوپەلی “کۆنەن”، رەتیانکردەوە و دواتر سووتاندنیان. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە  راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان نیگەرانین …

زیاتر بخوێنەوە

حكوومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی حازره‌ هه‌ركات پاره‌كه‌ی عێراق گێشت مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی خۆی بۆ مووچەی فەرمانبەران ئامادە کردووە، چاوەرێی بەغدا دەکات کە 320 ملیار دینار ڕەوانە بکات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت. محەمەد ئیلخانی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان،ڕاگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستە پارەی لە داھاتی خۆی بۆ مووچەی …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژی په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌

مامۆستایه‌كی زانكۆی سەڵاحەدین رای گەیاند كە بەهۆی رەفتارە شەڕانگێزەكانیان، كۆدەنگییەكی نێودەوڵەتی لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دروست بووە و چیتر دەستێوەردانی لێ قەبووڵ ناكرێت.د. ئازاد نه‌قشبه‌ندی، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین، راگەیاند، دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كە شەرعیەتی خۆیان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لە گەلی كوردستان بەدەست هێناوە، پێویستییان بەوە هەیە بپارێزرێن، چونكە …

زیاتر بخوێنەوە

‌ پارتی‌ وه‌ڵامی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیاندراوەكەدا، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی، پەکەکە لە دوای سەرپێکەوتنی تا ئێستا ھیچ کاتێک ئارمانجی پرسی کورد نەبووە، ئەگەر لە شوێنێکیش پرسی کوردی خستبێتە نێو ڕستەوە، ئەوا ھەر بۆ سەرگەرمکرن و جوانکردنی پەرەگرافە سیاسی و میدییاییەکانی بووە و هیچی تر. دەقی وەڵامی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانى: هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان، هەلی بازرگانیش بۆ هۆڵەندییەکان دەڕەخسێنێت”. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/11/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ هۆڵەندا، وەبەرهێنانی نوێ دەهێنێتە کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

په‌كه‌كه‌ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌فڕێنێت

په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕێی ئه‌و سه‌نته‌ر و ڕێكخراو و گرووپ و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌تی، منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌نێرێت بۆ قه‌ندیل و شنگال و چه‌كداریان ده‌كات، ئێسته‌ سه‌تان سكاڵا بۆ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن خێزانی‌ ئه‌و منداڵانه‌وه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌. تاڤگه‌ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڵێن په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت

پەكەكە لە رێگەی ئەندامەكانییەوە، كە بەناوی رێكخراوی جیاجیاوە خۆیان خزاندووەتە ناو كاری رێكخراوییەوە، دەیەوێ تۆمەت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبەستێ و دوور لە رفتارەكانیان باسی ئاشتی دەكەن، رێكخراوەكانی هەرێمی كوردستانیش لێان هاتنە دەنگ. چالاك نەجم، سەرپەرشتیاری تۆڕی رێكخراوەكانی گەرمیان، كە زیاتر لە 20 رێكخراوی گەرمیان لەخۆ دەگرێت، راگەیاند، رێكخراوەكانی گەرمیان …

زیاتر بخوێنەوە

به ‌بڕیاری مەسرور بارزانی 348 پزیشکی نیشتەجێی خولاو دامەزرێندران

به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  348 پزیشك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێن. به‌پێی نووسراوێكی كه‌ واژوی به‌رێز مەسرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌ 348 پزیشك له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك شارۆچكه‌ی كۆیه‌ داده‌مه‌زرێن.

زیاتر بخوێنەوە

راگەیاندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی١١ی٢٠٢٠، لەبارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە و تێیدا هەردوولا كۆك بوون كە پێویستە پێكەوە لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان هەنگاوی جددی و كردەیی بنێن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان و هەموو تواناكانیان …

زیاتر بخوێنەوە