نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژی په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌

به‌په‌له‌: كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژی په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌

مامۆستایه‌كی زانكۆی سەڵاحەدین رای گەیاند كە بەهۆی رەفتارە شەڕانگێزەكانیان، كۆدەنگییەكی نێودەوڵەتی لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دروست بووە و چیتر دەستێوەردانی لێ قەبووڵ ناكرێت.
د. ئازاد نه‌قشبه‌ندی، مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین، راگەیاند، دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كە شەرعیەتی خۆیان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە لە گەلی كوردستان بەدەست هێناوە، پێویستییان بەوە هەیە بپارێزرێن، چونكە جگە لەوەی تاكە قەوارەیە بۆ خەڵكی كوردستان، جێی ئومێدی بەشەكانی دیكەی كوردستانیشە، بۆیە دروستكردنی گرفت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەكانی ئەم بەشە، قەبووڵكراو نییە“.
ڕوونیشی كردەوە، هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەستووری هەمیشەیی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە شەرعییەتی هەیە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامایە هاوكاریی كوردستان بكات، بۆیە ”ئەگەر پەكەكە بیەوێت شەرعیەتی خۆی بسەپێنێت و گرفت دروست بكات، ئەوا لە بەرژەوەندی نابێت، بەڵكوو دەبێت پەكەكە ڕێز لە هەرێمی كوردستان بگرێت وەك چۆن لایەنە كوردییەكانی پارچەكانی دیكە رێز لە هەرێمی كوردستان دەگرن و ڕەچاوی دۆخەكەی دەكەن“.
جەختیشی كردەوە كە ڕێزنەگرتنی پەكەكە دەرفەتی ئەوە دروست دەكات كە وڵاتانی هەرێمی دەستێوەردانی زیاتر لە كاروباری هەرێمی كوردستان بكەن.
ئازاد نەقشبەندی نەیشاردەوە كە ”كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كۆدەنگییەكیان لە نێواندا دروست بووە، لە بەرامبەر دەستدرێژییەكانی پەكەكە، ئەوەتا دەبینین ئەمریكا و فەڕەنسا بە فەرمی رایانگەیاندووە كە پشتیوانی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و دژی شەڕفرۆشییەكانی پەكەكەن، كۆمه‌ڵگەی نێودەوڵەتی به‌ وڵاتانی عەرەبیشەوە له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی پەكەكە نین“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *