نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڵێن په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت

ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڵێن په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ به‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت

پەكەكە لە رێگەی ئەندامەكانییەوە، كە بەناوی رێكخراوی جیاجیاوە خۆیان خزاندووەتە ناو كاری رێكخراوییەوە، دەیەوێ تۆمەت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵبەستێ و دوور لە رفتارەكانیان باسی ئاشتی دەكەن، رێكخراوەكانی هەرێمی كوردستانیش لێان هاتنە دەنگ.

چالاك نەجم، سەرپەرشتیاری تۆڕی رێكخراوەكانی گەرمیان، كە زیاتر لە 20 رێكخراوی گەرمیان لەخۆ دەگرێت، راگەیاند، رێكخراوەكانی گەرمیان دیارە كێن و كارەكانیان چی لەخۆ دەگرێت، بەدەر لەوەیش ئەوانەی كاری رێكخراوەیی دەكەن، بە پاڵپشتیكردنی حكوومەت یان بە پێچەوانەوە، دەبێ خەڵكی ناوچەكە بن، چونكە كاری رێكخراوەیی هەر رێكخراوێك كە بە ئاشكرا بە دیار بێ سەر بە هێزێكی پارچەیەكی كوردستان بن، خەباتی ئەوان لە وڵاتی خۆیانە.

زیاتر گوتی، جێگەی قبووڵكردن نییە كەسانی سەر بە پەكەكە بەناوی رێكخراوییەوە باسی ئاشتی بكەن، لەكاتێكدا هەمووان دەزانن ئەوە پەكەكەیە هاتووەتە سەر خاكی كوردستان و شەڕ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت.

لەبارەی كاری رێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستان، عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كودستان لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بە”وشە”ی راگەیاند، كاری رێكخراوی لە هەرێمی كوردستان، بووەتە كارێكی حزبی یان كارێك بۆ بەرژەوەندی حزب، بۆیە لە كوردستان كاری رێكخراوەكان نەبووتە گوشار.

دووپاتی كردەوە، بریا كاری رێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستان بەدوور با لە دەستی حزب، بۆ ئەوەی ئامانجەكانی خۆیان بپێكایە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *