فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت : سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رەتی دەكاتەوە یاسای هەڵبژاردنەكان، بە ئامانجی دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی، بخرێتە كارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە. لەمبارەیەوە گاتع روكابی، ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: محەمەد حەلبوسی دەڵێت كە لە ماوەكانی رابردوودا، …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ،جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق ،کردەوە . ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری …
زیاتر بخوێنەوەهێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ده‌روازه‌یەكی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ده‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز-یان له‌به‌ری ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا داوه. سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ی رایگه‌یاندووه، دوای بیستی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی قادسییه‌ی به‌غدا، تیمه‌كانی پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب بانگهێشت كراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه له‌و شوێنه‌دا بدۆزنه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه هێزێكی ئه‌منی ده‌روازه‌ی …
زیاتر بخوێنەوەنێچیرڤان بارزانی: نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له تێپەڕاندنی ئەم دۆخە
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاريى عێراق بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هەردوولا پرۆسه‌ى …
زیاتر بخوێنەوەدهستهی ده‌ستپاكی عێراق گه‌شتكردن له پارێزگاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه ده‌كات
گه‌شتكردن له راكان جبووری ،پارێزگاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه ده‌كرێت و بڕیاری ده‌ستگیركردنی 23 فه‌رمانبه‌ريش ده‌درێت. ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه كه بڕیاری بانگهێشتكردن و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هه‌ر له‌یه‌ك راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵه‌خانه‌كانی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه …
زیاتر بخوێنەوەپارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئێمه كازمیمان ده‌عوه‌ت نه‌كردووه داوای مووچه‌شی لێناكه‌ین
پارێزگاری هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك داوای ڕاستەوخۆ وەرگرتنی مووچە لە بەغدا ناكەین و حكوومەتی خۆمان هەیە و داوا لە ئەوان دەكەین نەوەك بەغدا، بۆیە ئێمە نانی تاڵ بخۆین لە عێراق مووچە داوا ناكەین. ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە چاوپێكەتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا ڕای گەیاند، ئێمە نانی تاڵ بخۆین لە …
زیاتر بخوێنەوەله ماوه‌ی ته‌مه‌نی ساڵێكی كابینه‌ی نوێ وه‌به‌رهێنه‌ران 65% پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای کرد، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ڕێگەی 58 پڕۆژەوە، بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 309 ملیۆن دۆلار، سەرمایەگوزاری کراوە. د. محمد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان،راگەیاند: “لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی بە 58 پرۆژەی وەبەرھێنان داوە، ئاستی …
زیاتر بخوێنەوەبهپهله: په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی هۆشداری به په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌به‌رهه‌م ساڵح ده‌دات و ده‌ڵێ پاره‌كه بۆ مووچه‌یه
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به نزیكه‌ی 900 ملیار دینار هه‌یه، تا به‌بێ لێبڕین بتوانێت دابه‌شی بكات. روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێسته له به‌غداوه دێت 320 ملیار دیناره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ داهاتی خۆی له فرۆشتنی نه‌وت و …
زیاتر بخوێنەوەعهلی باپیر : هۆشداری به به‌رپرسانی ده‌دات و ده‌ڵێ لێتان قبووڵ ناكه‌م!
به‌شێك له سه‌ركرده و په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ڕێگه‌ی لێدوان و ڕه‌فتاره‌كانیان زیان به پێوه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبه كوردییه‌كانی تر ده‌گه‌یه‌نێت.عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبیدا، ڕایگه‌یاند:” ده‌مانه‌وێت پێوه‌ندێكی ته‌ندروستی دۆستاییه‌تیمان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی كوردستان هه‌بێت و به‌یه‌ك شێوه.به‌هۆی لێدوانه‌كانی به‌شێك له به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ و …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتی‌و تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە …
زیاتر بخوێنەوە