گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری هه‌ولێر به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا. فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام لە نزیک پێچەکانی پیرمام، لە سایدی چوون بەرەو پیرمام ئۆتۆمبێلێكی جۆری کیای تایبەت …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی: ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوون وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك كرد و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی توانا هه‌موو پشتیوانییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كاری هونه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و پابه‌ندین به پێشخستنی كولتوور و هونه‌ر و به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتوون وه‌ك پێویست له سینه‌مادا ره‌نگیان نه‌داوه‌ته‌وه. له وتاره‌كه‌یدا، …
زیاتر بخوێنەوەروونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە کە کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان کردووەتە بیلاڕووسیا بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرن. بەشێک لەو هاووڵاتییانە لەلایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی …
زیاتر بخوێنەوەڕۆژی گەڕاندنەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەران بۆ کوردستان ئاشکرابوو
وەزارەتى دەرەوەى عێراق وادەى یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەرانى بیلاروسیاى بۆ عێراق راگەیاند. وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتى گەڕاندنەوەى کۆچبەر عێراقییەکان لە بیلاڕوسیا لە رۆژى 18ى ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زیادبوونى قەیرانى کۆچبەرانى سەر سنور لەبیلاروسیا، ئەمڕۆ هەریەکە لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا جەختیان کردەوە لەسەر رێگەنەدان بە کۆچبەران بۆ …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی لە بارودۆخی کۆچبەران زۆر نیگەرانە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە کۆچبەرانەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان. باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه. هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە له لایه‌ن قاچاخچی و …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەوەبریتانیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران داوا له روسیا ده‌كات فشار له بلاڕوسیا بكات
لیز ترۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا رایگه‌یاند، ڕوسیا ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران له سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵندا. لیز ترۆس له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ڕوسیا به ڕونی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوه، ده‌بێت فشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كۆچبه‌ران و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ره‌خنه‌شی …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی کارەبا: خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادبووە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 4 هەزار و 500 مێگاوات بەرزبووەتەوە. ئومێد ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئێستا خواست بۆ بەکارهێنانی کارەبا گەیشتووە 4 هەزار و 500ـی تێپەڕاندووە و بەرەو 5000 مێگاوات دەڕوات. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەوەش لە کاتێکدایە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 500 مێگاواتە.
زیاتر بخوێنەوەسەربازێکی پۆڵەندا لەسەر سنوری بیلاڕوسیا گیانی لەدەستدا
سوپای پۆڵەندا رایگەیاند، سەربازێکیان لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا گولـلە لەدەستی دەرچووە و بەرخۆی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. سوپای پۆڵەندا رایگەیاند، سەربازێکیان لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، سەربازەکە هەفتەیەک پێش ئێستا بۆ سەر سنورەکان گواستراوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەربازەکە لە رووداوێکدا خۆی بە هەڵە تەقەی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی. سەرۆکی حکوومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست. مەلا …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە