سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە کۆچبەرانەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و ههموو ئهوانهی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان. باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی ههموومانه.
هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە له لایهن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چهند تۆڕێكی دهرهكی فریودراون.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان