بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە کەوتەوە کار کە بەرھەمی ئەو وێستگەیە 300 مێگاواتە.دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، به چرکە راگه‌یاند: لە ماوەی ڕابردوودا وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە بەگەڕ خراوەتەوە …
زیاتر بخوێنەوەزانیارى زیاتر لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى سەرۆکى هەرێم و برێت مەکگۆرک
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ برێت مەكگورگ ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا لە كۆشكی سپی، دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا لە پشتگیریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی یەكجاریی داعش دەتوانن پشتی پێ ببەستن، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی پێشكەش بە خانەوادەی …
زیاتر بخوێنەوەلەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەت، تەرمی قوربانییانی ڕووداوەکەی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دەگەڕێنرێنه‌وه
لە دوای ڕووداوی خنکانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24\11\2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە فەرەنسا ڕاسپارد، تاوەکو هەر کارێک کە پێویست بێت بۆ ناسینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییانی ئەو ڕووداوە ئەنجامی بدەن. لەو ماوەیەدا فەرمانگەی …
زیاتر بخوێنەوەچەکی شایستە داراییەکانی زیاتر لە 600 جوتیار دابەشدەکرێت
ئەمشەو یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2021، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، ”ئاگاداری جووتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان لە ژمارە پسوڵەی 1 تاوەکو 643 ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، سبەینێ دووشەممە رێکەوتی 13-12-2021 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی 2021.”لەدوو مانگى رابردوودا چەکی …
زیاتر بخوێنەوەنوێنهرایهتی حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا رایده‌گه‌ێنێت: چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێكی چه‌ند ناوی بڵاوكراوته‌وه كه گوایه ناوی ئه‌و قوربانییانه‌ن كه له رووداوی به‌له‌م(چوپ)ه نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بوونه‌ته قوربانی له رۆژی ٢٤\١١\٢٠٢١.ڕوونیشده‌كه‌نه‌وه: ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا كه له رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌مه‌شق و ڕاهێنانەکانی لیواکانی پیادە كرده‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی كردۆته‌وه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و سەلامەتی هاووڵاتییان و پێشمەرگە، بۆ ماوەیەک مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە وەستابوو، به‌ڵام …
زیاتر بخوێنەوەبەفەرمانی مەسرور بارزانی:دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ڕۆشتە بواری جێبەجێ کردنەوە
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان، ئامانج ڕەحیم دەڵێ، دامەزراندنەکە چوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دەڵێ:” سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکان دامەزراندنتان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ ئیمزاکرا وئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ …
زیاتر بخوێنەوەئاگادارییەک لە لیژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر
لیژنەى باڵاى پارێزگاى هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە “ئاگادارى گشت خاوەن خانووە زێدەڕۆکانى سنوورى شارەوانییەکان دەکەینەوە، کە یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە، دواى هەموارکردنەوەى لە پەرلەمان بەیاساى ژمارە (7)ى ساڵى 2021، ئێستا بەرکارە و لیژنەکانمان لە تەواوى قەزا و ناحییەکان دەست بەکارن”. ئەوەشخراوەتەڕوو “پێویستە هاووڵاتییان …
زیاتر بخوێنەوەسهرۆك بارزانی: یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بە باشی گێڕاوە
لە په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه، یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕش كە رۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە. ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به بۆنه‌ی شەست و …
زیاتر بخوێنەوەحکومەتی ھەرێمی کوردستان قەرزەکانی لە کۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: تەنها لە وەزارەتەکەیان، 49 کۆمپانیا بەپێی یاسا ئاگادارکراونەتەوە پابەندی پێدانی لایەنی دارایی بن کە 15 لەم کۆمپانیایانە دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگە کراوە و 21 کۆمپانیاش قەرزەکانیان داوە بە خەزێنەی گشتی، هەروەها لەکۆی 15 کەیس لە دادگەدا، 8 لەو کەیسانەی لەبەرژەوەندی وەزارەت تەواو بووە، وە نوێنەرە یاساییەکانیان بەردەوامن و کار …
زیاتر بخوێنەوە