نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی دەستپێشخەریەکی نوێی بۆ نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان خستەڕوو

سەرۆک بارزانی دەستپێشخەریەکی نوێی بۆ نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان خستەڕوو

بۆ چارەسەری دۆخی عێراق سەرۆك بارزانی دەستپێشخەرێكی ڕاگەیاند

سەرۆك بارزانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕای دەگەیەنێت، لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.

سەرۆك بارزانی دەڵێت، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئەرێنی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *