نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 207)

کوردستان

بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمیی داوای داخستنی كەناڵی ئێن ئاڕتی دەكات و دەڵێن شاسوار ساختەچییە

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، گومان له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید زیاتر بووه‌، چونكه‌ مه‌ترسیی ده‌كرێت به‌ سه‌فەقاتی سیاسی و ‌هه‌ندێك سیناریۆ پاره‌ په‌یدا بكات.دڵشاد ره‌شید مه‌لا عه‌لی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان،دەڵێ : ”شاسوار عەبدولواحید‌ ساخته‌چییه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت كاسبی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ بكات، بۆیە هیچ نرخێكی نییه، پرسیاری جدی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی بۆ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ی دانووستانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکی کرد و دوايين گۆڕانکاریی و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراقیان تاوتوێکرد. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازىی له‌ شاندێكى ئه‌مهريكى کرد به‌ سه‌رۆكايه‌تى ماتيۆ توله‌ر، باڵوێزی ئه‌مريكا لە عێراق و شاندەکە له‌ جەنەراڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى …

زیاتر بخوێنەوە

جووتیار عادل: بەدابینكردنی بڕێ پارەی داهاتی مانگی سێ مووچەی مانگی دوو دابەشدەكەین

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووساندا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ شاندی ته‌كنیكی و سیاسی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوتیشی: به‌ ته‌رخانكردنی بڕێك پاره‌ی داهاتی نه‌وتی مانگی سێ له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت. …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی.. ڕەزامەندیدا بە دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، بۆ سەرپێخستنی بەڕێوەبەراییەتییەکانی ھەڵەبجە لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕەزامەندی داوە بە دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە. سەنگەر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە، ڕاگەیاند: “ڕەزامەندیمان وەرگرتووە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە دامەزراندنی ١٥ فەرمانبەر لە پسپۆڕی جیاواز کە پێویستمان پێیەتی، بە …

زیاتر بخوێنەوە

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی زانیاری دەخاتەڕوو  سبەی دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: “سبەی پێنجشەممەوە 10/3/2022، دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ باشترکردنی کەرتی ته‌ندرووستی گشتیی

له‌ وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئاماژه‌دان به‌ كار و پڕۆژه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری راژه‌ی ته‌ندرووستییدا، گوتیشی: “بێگومان باشترکردنی دۆخی ته‌ندرووستی، تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە خێزان و کۆمەڵگە و هاووڵاتییانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی ته‌ندرووستیی گشتیی”.ده‌قی وتاره‌كه‌بە ناوی خوا …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: بوێری ئافرەتانی کورد، ناوی کوردستانی بەرزتر کرد

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی جیهانیی ئافره‌تان رایگه‌یاند، لە راپەڕین و شۆڕشەکانی گەلی کوردستان، ئافرەتانی پێشمەرگە نموونەی ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون. مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ژێر ناوونیشانی (یەکسانی جێندەری ئەمڕۆ، بۆ داهاتوویەکی بەردەوام) گوتارێك پێشكه‌ش كرد و گوتی: ئافره‌تانی پێشمه‌رگه‌ لە رووی وڵاتپارێزی و گیان …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: پاراستنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان رایگه‌یاند، پاراستن و به‌هێزكردنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ یادی 8ی مارس نووسیویه‌تی: پاراستن و به‌هێزكردنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌ و كلیلی داهاتووی كوردستانه‌.

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی کەنەدا پرۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

  ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان . باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵی خۆی …

زیاتر بخوێنەوە

بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت رێوڕەسمی یادی هەشتی مارس بەڕێوەدەچێت 

  بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (8ی مارسی 2022) کاتژمێر 2:00، رێوڕەسمی یادی رۆژی جیهانیی ئافرەتان لە ژێر ناوونیشانی (یەکسانی جێندەری ئەمڕۆ، بۆ داهاتوویەکی بەردەوام) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت. له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ …

زیاتر بخوێنەوە