نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشکرا بوو سۆران عومەر ڕۆشتووەتە لاى گروپە شۆفێنییە نایانەوێت بوودجە بێت بۆ کوردستان

ئاشکرا بوو سۆران عومەر ڕۆشتووەتە لاى گروپە شۆفێنییە نایانەوێت بوودجە بێت بۆ کوردستان

په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌داته‌وه‌ و رایدەگەیەنێت، سۆران عومەر پێی خۆشە هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە نەچێتە هەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە خدر مه‌نتك، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ڕایگەیاند:’ئه‌م نووسینه‌ی سۆران عومه‌ر ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یە كه‌ ئه‌و و كه‌سانی وه‌ك ئه‌و، نایانه‌وێت بودجه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ كوردستان بێت، له ‌ماوەی رابردوودا هەر سۆران عومەر بوو كە داوای دەكرد هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی قه‌واره‌ی كوردستان بدرێت و هەندێك لە هاوشێوەكانی سۆران عومەر له‌ به‌غداوه‌ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد.
گوتیشی: ئه‌م گرووپه‌ درێژكراوه‌ی هه‌مان ئەو گرووپە پەرلەمانتارەن كە لە بەغداوە دژایەتیی كوردستانیان دەكرد، ئەوان له ‌كوردستانه‌وه‌ كه‌مپینیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق له ‌دژی كوردستان بهێننه‌ سه‌ر خه‌ت و هەوڵیان دەدا ده‌یان بڕیار بە دادگا زیندوو بكەنەوە،‌ بۆ ئه‌وه‌ی له ‌دژی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكار بهێندرێن، سۆران عومه‌ر و هاوشێوه‌كانی ئێستا له‌به‌ره‌ی ئه‌وانه‌دان كه‌ له‌ به‌غداوه تانه‌ له‌ 400 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌ده‌ن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *