گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستمان بە 912 ملیار دینارە کە لە عێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردرا و تەنیا 598 ملیار واژۆی لەسەر کراوە کە بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشدا، …
زیاتر بخوێنەوەبەپەلە.. نوێترین زانیاری لەسەر هەواڵی مووچە لە وەزارەتی داراییەوە
وردەکاری لە کۆمێنتە ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە.ئێوارەی ئەمڕۆ لەچەندین میدیاو کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڵاو کرایەوە.بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە.١- تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر …
زیاتر بخوێنەوەنوسینگەی سودانی یەکێتیی و سەرۆکەکەی بە درۆ دەخاتەوە
بەپێی بانگەشەكانی یەكێتی بێت، لە میانی دیدارەكەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، فراكسیۆنی یەكێتی داوای مووچەی فەرمانبەران و نۆ داواكاریی دیكەیان خستۆتە بەردەم سوودانی. بەڵام بەپێچەوانەوە راگەیاندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بێت، هیچ داواكارییەك نەخراوەتە ڕوو، تەنیا باسی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پلانی حكوومەت بۆ راستكردنەوەی دۆخی ئابووری و …
زیاتر بخوێنەوەبەفەرمانى مەسرور بارزانى بڕەپارەیەکى زۆر بۆ سلێمانى تەرخانکرا
ڕاگهیاندراوی وهزارهتی شارهوانی:لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (1،348،977،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی …
زیاتر بخوێنەوەچۆن بەرهەم ساڵح بووەتە هاوبەشى شاسوار عەبدولواحید
بەرهەم ساڵح سەرکردەى پەراوێزخراوى یەکێتى و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى گروپی نەوەى نوێ لە سلێمانى، پێوەندى بەهێزى بازرگانیان هەیە و چەندان کارى نایاسایی بۆ بەهێزکردنى پێگەى ئابووریان پێکەوە ئەنجام داوە. لە بەغدا و نەجەف شاسوار عەبدولواحید چەندان شارى یەکەى نیشتەجێبوونى دروست کردووە، بە تایبەت لەوکاتەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بووە لە …
زیاتر بخوێنەوەئهوانهی تهقهیان له ماڵی هونهرمهند محهمهد بامهندی كردبوو دهستگیر كران
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر ئهمڕۆ دووشهم سێ تۆمهتباری لهسهر دۆسییهی گیانلهدهستدانی هونهرمهندی میلـلی شاری ههولێر محهمهد بامهندی دهستگیر كرد. ئاسایشی ههولێر ڕایگهیاند: ئەو تۆمەتبارانەی کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تەقەیان لە ماڵی هونەرمەندی میلـلی شاری هەولێر ناسراو بە (محهمهد بامەندی) کرد و بووه هۆکاری گیانلەدەستدانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی: هێشتاش بیری شۆڤینی و نیەتی نەمان و ئازاردانی گەلی كوردستان لە خەیاڵدان و رەفتاری ھەندێک كەس و لایەندا دەبینین
لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: “چل ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعس لە هەڵمەتێكی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن. ئەو تاوانە بەشێك بوو لەو زنجیرە كارەسات و قوربانیدانانەی …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ چل ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە جینۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو، تەنیا لەبەر ئەوەی کورد و بارزانی بوون، دەستگیرکران و دواتر لە بیابانەکانی عێراق زیندەبەچاڵ کران. وەک مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی پێداوە، ئەم تاوانە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیدا بە دەستپێکردنی رێکارە کارگێرییەکان بۆ بە قەزاکردنی خورماڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانیدا بە دەستپێکردنی رێکارە کارگێرییەکان بۆ بە قەزاکردنی خورماڵ، ئەمەش دوای داواکاری خەڵکی ئەو ناوچەیە هات لە رێی کەمپین و داواکارییەکانیان. رۆژی یەکشەممە (30ـی تەمموزی 2023)، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی دانیشتوانی خۆشەویستی ناحیەی خورماڵ لە رێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، …
زیاتر بخوێنەوەراگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی
بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کە لە دەباشان بەڕێوەچوو، دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا جەختیان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە. راشیانگەیاند: تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە