– باشترین چەك بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانە.– داوا دەكەم لایەنەكان لە گوڵەخانە بێت یان پەرلەمان، كۆ ببنەوە.– زۆربەی لایەنە سیاسییەكان نایانەوێ هەڵبژاردن بكرێ.– بەپێی دەستوور، دەسەڵاتی پەرلەمان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆكی هەرێم نەوەك دادگایەكی عێراقی– پێویستە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نۆ دادوەر لە كۆمسیۆن دابنێت بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردن.
زیاتر بخوێنەوەئەمڕۆ پەرلەمانی نوێی تورکیا یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت و کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاسایی دەخۆن، ئەوانەشی بە ھەر ھۆکارێک ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نابن، دەتوانن لە رۆژانی داھاتوو سوێند بخۆن. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەھەپە دەبێت، کە بە تەمەنترین ئەندامە و بەشێوەی کاتی ئەو کارەی پێسپێردراوە. …
زیاتر بخوێنەوەئاسایشی ههولێر ڕاگهیهنراوێك لهسهر ڕووداوهكهی ئهمشهوی گهڕهكی تهعجیل بڵاو دهكاتهوه
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر ڕاگهیهنراوێكی لهسهر ڕووداوهكهی ئهمشهوی گهڕهكی تهعجیل بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه تۆمهتبارهكه دهستگیر كراوه، جهختیشی كردهوه كه ڕووداوهكهدا هیچ کەسێک لە هێزەکانی ئاسایش بریندار نەکراوە. له ڕاگهیهنراوهكهی ئاسایشی ههولێر هاتووه “هێزەکانمان لە بەریوەبەرایەتی ئاسايشی هەولێر لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ب. ن. م) کە لەلایەن …
زیاتر بخوێنەوەهەڵبژاردنی کوردستان 80% هاووڵاتییان بەشدار دەبن
④ ڕاپرسییەکه بە پشتیوانیی سندووقی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیی دیموکراسی کراوە و تێیدا 655 کەس، ٪51 مێینە و ٪49 نێرینە، بەشدار بوون لە تەمەنی جیاواز و خاوەن بڕوانامەی جیاوازیان تێدا بووە. ٪23٫8ی بەشداران دەڵێن گرفت هەیە لەبەردم بەشداریی ئافرەتان لە هەڵبژاردن ٪24٫7یان دەڵێن ئاستەنگ نییە. لەبارەی ڕێگری لە بەردەم ئافرەتان هۆکاری …
زیاتر بخوێنەوەمەلا بەختیار: دەروونی زۆرینەی ئەندامان و ئۆرگان و جەماوەری دەنگدەری یەکێتی، لێوانلێوە لە نیگەرانی
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بە ناونیشانی (ساڵڕۆژی یەکێتی و یەکێتی بەرەو کوێ؟) نووسیوە كە تێیدا ئاماژەی بە 48 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكە كردووە و بە هێزێكی شۆڕشگێڕ ناوی ناوی هێناوە كە بە قسەی ئەو ”لە خەبات و بەرگری“دا …
زیاتر بخوێنەوەپەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری …
زیاتر بخوێنەوەهێمن هەورامی:تاقمێك دووبارە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ خاڵی سەرەتایی كێشەكان
لە پەیامێكی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا هاتووە، بە نیگەرانییەكی زۆر لە هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڕوانین. جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت، دەستكاریكردنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان و دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەڵەیەكی گەورەی دووبارەبووەوەیە، مێژوو سەلماندوویەتی هەمیشە هەوڵی خۆفەرزكردن و بەكارهێنانی …
زیاتر بخوێنەوەپارتی هەواڵێکی خۆشی بۆ هەموو کورد ڕاگەیاند
لە پەیامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، دوای چەندان رۆژ لە دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ئەنجوومەنی نوێنەران و قەزاكانی عێراق، دەنگی لەسەر درا و پەسند كرا. باس لەوەش كراوە، وەك پارتی دیموكراتی كوردستان تەواوی هەوڵەكانمان خستەگەڕ …
زیاتر بخوێنەوەبۆ یەکێتی و بڵێسە جەبار فەرمان خیانەت لە خوێنتاندایە
ئامانج عهلی چاودێری سیاسی، دهڵێ، خیانهت له جهستهی بڵێسه و حزبهكهیشی دهرناچێ، چونكه دهبێت ئهوان بزانن متمانهی خهڵكیان نییه و ناتوانن بهناوی حكوومهتهوه قسه بكهن. ئهو ئاماژهی داوه بڵێسه جهبار له پۆستێكی فهیسبووك سهرهڕای ئهوهی كه بیانووی بۆ گۆڕانكارییهكانی ناو بودجه هێناوهتهوه، دهریخستووه كه هیچ ئهتهكێتی حوكمڕانی نازانێت و به …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: رێککەوتنمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا
⑤ مەسرور بارزانی رای گەیاند گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر کردوومانە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) بڵاوی كردەوە گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر …
زیاتر بخوێنەوە