ئهندامێكی سهركردایهتیی پارتی وەڵامی ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە ئەگەر لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) نۆكەری یەك ئاغا نەبن، ئەوا شەڕی پەكەكە تا نزیك ماڵەكەی دەڕوات.
نەجات حەسەن، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی راگەیاند: ”قسەكانی مەحموود سەنگاوی بە هەند وەرناگیرێت، قسەی ئەو باجی لەسەر نییە و خەڵكیش نرخ و بەهایەك بۆ مەحموود سەنگاوی و قسەكانی دانانێن.
باسیشی لەوە كرد كە ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی لای هەموو خەڵكی بە مافیا ناسراوە و لە وێنەكانیشیدا دیارە چۆن وەك مافیاكان چەند چەكێكی جۆری (بی كەی سی) و چەند پیاوێكی خۆی ڕاگرتووە و وێنەی گرتووە تاوەكوو خەڵكی بترسێنێت.
گوتیشی: ”پێشمەرگە شەڕی بە پەكەكە نەفرۆشتووە، بەڵكوو پەكەكە لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا چەندانجار پەلاماری پێشمەرگەی داوە و پێشمەرگەی شەهید و بریندار كردووە، بۆیە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ناچارە بەرگری لە خۆی بكات.
نەجات حەسەن نەیشاردەوە كە مەحموود سەنگاوی ”لەبەر دزینی نەوتی گەرمیان، ئاگای لە خۆی نەماوە.
سەرەتا / کوردستان / پارتی..مهحموود سهنگاوی به پیاوه مافیا و دزهكه ناسراوه قسهی لێ وهرناگیردرێت
بەپەلە
شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …