ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/5/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین تلفریكی سنووری پارێزگای دهۆكی كرده‌وه و وتارێكى پێشكه‌ش كرد.
ده‌قى وتاره‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
زۆر خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه گریدنگه ستراتیژییه گه‌شتیاریبه‌ی له چیای زاوا له دهۆك.
ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌ن، ده‌كات، به‌رنامه‌ی ئێمه دوو به‌رنامه بوو، چاكسازى و هه‌مه‌جۆركردنی ئابووریی كوردستان.
پێمان خۆشه هه‌م حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئابوورییه‌كانی تری كوردستان، وه‌كوو پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاد بێ.
بۆ ئەوەی چاكسازی وەكوو خۆی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام هەموان دڵنیا دەكەینەوە كە لەسەر چاكسازی بەردەوام دەبین