نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند بڕیارێکی لەبارەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێک، هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەکرد.

بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:

یەکەم/ داخستنی بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ، بۆیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق دەکەین بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەڕێگا نەدەن بۆ هاتنە شاری هەولێر، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت، تەنها رێگە دەدرێت بەو كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراوه، ئەویش بە مەرجی ئەوەی لەکاتی هاتنیان لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر پشکنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-

1- ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، شاندە فەرمییەكان.

2- ئەو هاووڵاتییانەی نیشتەجێی شاری هەولێرن.

3- ئەوکەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.

4- بازرگانان و وەبەرهێنەران.

دووەم/ كارى بازرگانى لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق  بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.

ئەم بڕیارانەوە لەکاتژمێری 12ی ئەمشەو (5) لەسەر (6)ی 4ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *