كارمه‌ندێكی هاتوچۆی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه دیار نه‌ماوه. باوكی زانیاری نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێ، به ئۆتۆمبێلێكی جام ڕه‌ش رفێنراوه.
كه‌ریم حمه‌غه‌ریب، باوكی سه‌ڵاح كارمه‌ندی هاتوچۆ له بنكه‌ی هاتوچۆی شاره‌دێ بیاره، ڕاگه‌یاند، له خه‌ڵكه‌وه بیستوومه كه كوڕه‌كه‌م پێنج هه‌زار دۆلار “50 وه‌ره‌قه” قه‌رزاره، به‌ڵام هیچكاتێك خۆی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه.
باوكی ده‌ڵێ، سه‌ڵاح ده‌مانچه‌یه‌كی لابوو پۆلیسه‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كرد بیباته‌وه بۆیان، دوای ئه‌وه ئیتر نازانم كوڕه‌كه‌م ماوه یان نا، ئه‌وه حه‌وت ڕۆژه هیچ سۆراغێكی نییه.
” ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو سه‌عات نۆی به‌یانی له‌ماڵه‌وه ڕۆشتووه‌ته ده‌ره‌وه، له شاره‌دێ ته‌وێڵه هاووڵاتییان پێیان گوتم سه‌یاره‌یه‌كی جام ڕه‌ش هاتووه سه‌ریان خستووه له‌گه‌ڵ خۆیان و بردوویانه” باوكی سه‌ڵاح وای گوت.