له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی هه‌ڵوێست هاتووه، گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنووریه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گێشتووه‌ته لوتكه و داگیركردنی زه‌وی ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزه‌كان و قایمقام و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی لایه و له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه گه‌نده‌ڵی گێشتووه‌ته لوتكه.
ڕێكخراوی هه‌ڵوێست له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕاپۆرتێكی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له هه‌ردوو خاڵی سنووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه پێكهاتوون له شۆشمێ – ته‌وێڵه‌و مه‌رزی پشته، هاورده كردنی خۆراكی نه‌شیاو گێشتووه‌ته لوتكه له هه‌ردوو مه‌رزه‌كه،مۆری مه‌رزی پشته ونكراوه، پاره‌یه‌كی زۆر له خاڵه سنووریه‌كان به‌گه‌نده‌ڵی به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.
له یه‌كێك له خاڵه سنووریه‌كان به‌وه‌سڵ پاره له شۆفێران وه‌رده‌گیردرێت و نازاندرێت پاره‌كه‌ی بۆ كێ ده‌بێت و بۆ كوێ ده‌ڕوات،وه‌سڵه‌كه ناوی هیچ فه‌رمانگه‌و ئیداره‌یه‌كی حكوومه‌تی له‌سه‌ر نییه.
زیاتر هاتووه،كێشه‌ی زیاده ڕه‌وی بۆسه‌ر زه‌وی موڵكی گشتی هه‌یه، جاران كێشه‌ی هاووڵاتی هه‌بوو به‌ڵام ئێسته كێشه‌كه به‌رپرسانن،زیاده ره‌وی ده‌كه‌ن و ڕێخۆشكه‌رن بۆ زیاده ڕه‌وی،نموونه كۆمه‌ڵێك دووكان و گاران له‌سه‌ر ڕێگای بیاره كراوه‌ته‌وه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ ناڕازییه به‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه نایاساییه،به‌ڵام پارێزگار زه‌ویه‌كه‌ی داوه به كۆمپانیایه.