نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات

مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمە ساڵح)ی مامی

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمە ساڵح)ی مامی. 

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *