نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان: پیر لوقمان زەردەشتی نییە

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان: پیر لوقمان زەردەشتی نییە

نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان وەڵامی پیر لوقمان دەداتەوەو دەڵێت: “ئێمە ئەو کەسانە بە زەردەشتی نازانین، بەڵکو بە دەنگێک و هەوڵێکی گوماناوی و تێکدەرانە دژ بە دینی زەردەشتی دەزانین”.

دوای ئەوەی کەسێک بەناوی پیر لوقمان لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسە لەسەر ئاینی ئیسلام دەکات و دەڵێت رۆژانە سێ تف لەوێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین، ئاوات حیسامەدین نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان وتەکانی بەهەوڵێکی تێکدەرانە وەسفدەکات و لەلێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند:” ئێمە ئەو کەسانە بە زەردەشتی نازانین، بەڵکو بە دەنگێک و هەوڵێکی گوماناوی و تێکدەرانە دژ بە دینی زەردەشتی دەزانین”.

پیر لوقمان كه‌ خۆی وك ڕابه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتییان له‌هه‌رێمی كوردستان دەناسێنێت، ناوی لوقمان حاجی کەریمەو پاش گەڕانەوەی لەدەرەوەی وڵات ساڵی ٢٠١٥ ناوەندی زەردەشتیانی کوردستانی دامەزراند.

ئاوات حوسامەدین ئەوەشیخستۆتەڕوو.” بۆیە هەموو رای گشتی کوردستان دڵنیا دەکەین، کە ئەم جۆرە کەسانە بە ئەجیندای گوماناوی دەرەکی تەیار کراون بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کوردستان، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی ڕک و کینە لە نێوان ئاینەکانی کوردستان  بۆ تێکدان ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان”.

  نوێنەری زەردەشتیانی کوردستان ئەوەشیخستەڕوو، لە چوارچێوەی پرۆسەی پێکەوە ژیانی ئاینی لە کوردستان کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سەرپەرشتی ئەکات، رێز لە هەموو ئاینەکانی کوردستان دەگرین”.

لەچەند رۆژی رابردوودا کەسێک بەناوی پیر لوقمان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت رۆژانە تف لەوێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *