نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەڤاڵ ئەبوبەکر: بزووتنەوەی گۆڕان هەر ئەرکێکم بۆ دیاری بکات جێبەجێ دەکەم

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بزووتنەوەی گۆڕان هەر ئەرکێکم بۆ دیاری بکات جێبەجێ دەکەم

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ى سه‌رۆكایه‌تیكردنى قه‌واره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، ده‌شڵێت:”هه‌ر ئه‌ركێك گۆڕان پێم بسپێرێت جێبه‌جێى ده‌كه‌م”.

ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامى ڕۆژنامەنوسان، له‌باره‌ى ڕاستى‌و دروستى ئه‌و هه‌واڵه‌، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕایگه‌یاند، “هه‌رشتێكمان هه‌بێت به‌ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نین‌و ئێوه‌ى میدیاكاران ده‌یزانن”.

وتیشى:”هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بونى نییه‌ كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ ئاماده‌نین بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان‌و نه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان‌و نه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش خۆمان بپاڵێوین”.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، “هه‌ركارو ئه‌ركێكیش كه‌ میله‌ته‌كه‌مان یان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان بسپێرێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزیه‌وه‌ جێبه‌جێى ده‌كه‌ین‌و هه‌ر بڕیارێكیشمان بۆ بێت، خۆمان ڕایده‌گه‌یه‌نین”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *