نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د. نەسر هەریری سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا و سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد كە هەردەم هاوسۆزی نەهامەتی و گرفت و كێشەكانی خەڵكی سووریا بوونە و پێشوازییان لە سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەری سووریایی كردووە. هەروەها یاد و بۆنەكانی مانگی ئاداریشی بەرز نرخاند كە بەشێكی گرنگی خەباتی گەلی كوردستان پێكدەهێنن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە لەگەڵ ئەوەدایە قەیرانی سووریا بگاتە چارەسەرێكی وەها كە ئارامی و تەبایی نێوان گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی لێ بكەوێتەوە. هەروەها ئەوەشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان داوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری ڕێڕەوی ڕووداوەكان و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا دەكەن و هیوای ئەوەشی خواست كە لە ئاییندەی سووریادا بەرژەوەندیی گەلان و پێكهاتەكانی سووریا لەبەر چاو بگیرێت.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *