نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ ژه‌هر ده‌كه‌ن به‌ قورگی هاوڵاتیاندا

تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ ژه‌هر ده‌كه‌ن به‌ قورگی هاوڵاتیاندا

تاقمەكەی لاهوور جەنگی هەر بە قاچاخچێتی و دزی و گەندەڵی نەوەستاون، بەڵكوو لە رێگەی تێكەڵكردنی چەند ماددەیەك بە بەنزین و گازوایل، خەڵكیش تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەكەین.

لەمبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندوە، لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی دەیان گۆڕەپان بەبێ ئەوەی مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و شارەوانییان هەبێت و لەژێر ھیچ چاودێرییەکدا بن، سووتەمەنی دەخەنە بازاڕەوە.

ده‌شڵێت،تەنانە ئێستا گازوایل لە سلێمانی ناپشکنن، چونکە لەژێر پشکنین دەرنەدەچوو“، ئەو گازوایلەش دەکرێتە مۆلیدەوە و ژەھرەکەشی بۆ قوڕگی خەڵکی دەڤەرەكەیە.

باسیشی لەوە كردووە كە بە شێوەیەكی نازانستی بڕێکی زۆر لە ھەردوو ماددەی قوڕقوشم و بەنزینا تێكەڵ بە بەنزین و گازوایل دەكرێت و زیانی گەورەیان بۆ سەر تەندروستیی ھەیە كە ڕێژەی بەنزینا ٠،٦٢ زیاترە و دەبێتە ھۆی (شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی فشاری خوێن و خوێنبەرەکان، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، کێشەکانی منداڵبوون و کێشەی کۆئەندامی بەرگری.

ده‌ڵێ، هەروەها ڕێژەی بەرزی قوڕقوشمیش کە لە ستانداردی جیھانی زیاترە، دەبێت بە ھۆی (مردن، کەمخوێنی، کێشەی گەشە لە منداڵان، دابەزینی توانای عەقڵی لە منداڵان، دواکەوتن لە فێربوون لە منداڵان، زیانگەیشتن بە کۆئەندامی دەمار، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زیادبوونی نەخۆشیییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ”بەرپرسانی باڵا وەك ئەوەی تەنیا خەمی گیرفانیان بێت، هیچ ڕێوشوێنێك ناگرنە بەر. پاڵاوگە گەورەكانیان داخستوە كە بە ستاندارد كار دەكەن، بۆ ئەوەی شتی خراپ بەرهەم بهێندرێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *