نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كه‌مپین چییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر چه‌قۆباران كردنی غالب محه‌ممه‌د بێده‌نگن

كه‌مپین چییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر چه‌قۆباران كردنی غالب محه‌ممه‌د بێده‌نگن

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، غالب محەمەد، ئەندامی هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان لە شاری سلێمانی رای گەیاند كە لە لایەن كەسێكەوە پێنج چەقۆ لە سەری دراوە و كەمێك بریندار بووە كە ناچاربوە برینپێچێكی لێ لوول بدات. بەڵام هیچ یەكێك لەوانەی كەمپینیان بۆ هەموو ڕووداوێكی هەولێر و دهۆك و دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یان پارتی دەكرد، دژی ئەم هێرشە نەهاتنە دەنگ.
ئومێد عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی ،ڕاگەیاند: ”چالاكوانان پیشەییانە کار ناکەن، کارەکانیان جیاوازیی زۆری پێوە دیارە، لە کاتێکدا کاری سەرەکیی چالاکوانان ئەوەیە بەبێ جیاوازی دەنگی ناڕەزایەتی بۆ ھەموو هاووڵاتیەك بەرز بکەنەوە، بەداخەوە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دکتۆر غالب، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەر چەقۆ درا، نەمانبینی ھیچ چالاكوانێك کەمپینێکی ناڕەزایەتی بۆ ئەو ھێرش و پەلاماردانە ڕێک بخات.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”چالاکوانانەکانی زۆنی سەوز ناوچەگەرێتییەكی زۆر دەکەن، بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک لە ھەولێر تووشی کێشەیەکی یاسایی بێت، لە سلێمانی بەردەوام کەمپینی بۆ ڕێک دەخەن، بەڵام ئەگەر کەسێک لە شاری سلێمانی بکوژرێت، چالاکوانەکان بێدەنگ دەبن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *