نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كاتی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرابو به‌به‌های 100 ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ داده‌نێت

كاتی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرابو به‌به‌های 100 ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ داده‌نێت

مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و به‌به‌هایی نزیكه‌ی 100 ملیار دینار پڕۆژه‌ بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی داده‌نێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ چركه‌ی ڕاگه‌یاند: مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ره‌تایی مانگی سێ داهاتوو سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژی.

سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه‌ وتی: مه‌سروور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگا و پردی توه‌قوت به‌ گوژمه‌ی 27 ملیار دینار داده‌نێت، له‌گه‌ڵ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سایلۆی و ناوچه‌ی پیشه‌سازی قورس و سوك.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، جیاواز له‌و پڕۆژانه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ساڵی 2021 سی ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كردووه‌، پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ و ڕێگاوبان و زانكۆ و شاره‌وانی، پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوش به‌ڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كراوه‌، كابینه‌ی نۆ گرنگی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دات.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *