
لە کەیسی سەپاندنی سزا بەسەر پێنچ کەس تێوەگلابوون بە سیخوڕی و کاری ئاژاوەگێڕی، کۆمەڵێک حزب و بەناو ڕۆشنبیر و چالاکوان بۆ وەبەرهێنانی سیاسی تانەیان لە بڕیاری دادگا دەدەن.
هادی کوڵکنی ئەندامی کۆمیتەی چاودێری ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، ڕاگەیاند، لە پاش دروستبوونی حکوومەتی هەرێم لە ساڵی ١٩٩٢ دەبوو خاوەنی دادگایەکی دادپەروەری سەربەخۆبێت هەموو قەوارەیەکی سیاسی سەرچاوەی دروستی کارەکانی لە سەربەخۆی دادگاکانی سەرچاوەدەگرێت،ئێمە لە حزبی شوعی هەمیشە پێمان وابووە دەبێت دادگاکان سەربەخۆبن،بڕیاریان هەبێت بە شێوەیەکی دروست کارەکانی ئەنجامبدات بۆیە نابێت حزبی سیاسی لەناو حکوومەت و دەرەوەی حکوومەت دەست وەربداتە کاروباری دادگاکان و دادوەران.
وتیشی ئەگەر پاشخانێکی دەست وەردانی حزبەکان نەبووایە لە کاروباری دادگاکان و دادگا سەربەخۆی خۆی بچەسپاندایە لەساڵانی پێشتر دەبو،تەواوی ئەوکەسانەی گومان لە بڕیارەکانی دادگادەکەن لەسزادانی پێنچ کەسە و هەرکەیسێکی تربەبێ بەڵگە ئیجرائاتیان لەگەڵدابکرێت چونکە ئەوکەسانەی قسەیان لەسەر کەیسەکە کردووە ئەگەر بەڵگەیان نەبێت دادوەرە بەڕێزەکان بڕیاری بەسیاسی کردبێت یان فەرمانیان بۆ هاتبێت، گومانی تێدانییە هەرقسە کردنێک بەبێ بەڵگە نا تەندروستە.
کۆمەڵێک حزب و کەسایەتی وەبەرهێنانی سیاسی دەکەن بەسەر کەیسی پێچ سزادراوەکە،ئەوقسانەی دەیکەن تاکو ئەوێ هاوڕام لەگەڵیان بتوانن بیسەلمێنن، نادروستە حزب قسە لەسەر بڕیاری دادگا بکەن دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکانی دادگابن، هادی کوڵکنی وای گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە