
سكرتێری گشتی حزبی سیۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یان وت كاك مه‌سعوود ماوه‌كه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو بووه، هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌ڵێن له‌م دۆخه‌ی كوردستان ڕۆڵببینێت.
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕای گه‌یاند: حزبه‌كان كاتێك داوا ده‌كه‌ن كاك مه‌سعوود بارزانی ڕۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه فه‌رموو با هه‌موو حزبه‌كان كۆببنه‌وه، بڕۆن بۆلای كاك مه‌سعوود داوای لێبكه‌ن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه.
حاجی مه‌حموود زیاتر ده‌ڵێ، جه‌نابی كاك مه‌سعوود بارزانی پێم وانییه ڕۆڵی نه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه و من پێم وایه ڕۆڵی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه له كوردستان.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ، پێشنیار ده‌كه‌م كورد چه‌ندین كارتی له‌ده‌سته دژی به‌غدا به‌كاریان بهێنێت ئه‌وه، نموونه بكشێنه‌وه له عێراق شتێك نامێنێت به‌ناوی عێراق كورد بكشێته‌وه له به‌غدا.