
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی مامۆستا (ئیبراهیم سەباح)م بیست”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/2/2021، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: “بۆ بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی مامۆستا (ئیبراهیم سەباح)م بیست، کە لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە گیانی لەدەست دا”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و مامۆستایانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت”.