نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌

به‌په‌له‌: به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌

بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاگر له‌ ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه‌، په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چركه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی باڵای سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی له‌ دهۆك و هه‌ولێر به‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی یان وتووه‌، سلێمانی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات ئه‌وه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌.

به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتویانه‌، ئێمه‌ خه‌ڵك و ده‌نگ ده‌رانی خۆمان به‌جێ ناهێڵین.

ئاگر له‌ ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ پرسی ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی سلێمانی و به‌غدا ئاگری له‌ ناوماڵی یه‌كێتی به‌رداوه‌.

له‌ دوواین لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، %11 نه‌وتی كۆی گشتی كوردستان له‌ سلێمانییه‌، مووچه‌ی سنووری سلێمانی 400 ملیۆن دۆلاره‌، ئایا به‌غدا ئاماده‌یه‌ به‌و نه‌وته‌كه‌مه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ بدات به‌ سنووری سلێمانی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *