
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دهڵێ،دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە، كار بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكانیان بكەن تا حكوومەت باشتر بتوانێت پشت بە داهاتی ناخۆ ببەستێت و گرفتی مووچە چارەسەر بكات و پڕۆژەكان بەردەوام بن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەك یەكەم وەزارەت هەنگاوەكانی تەواو كرد و كۆنفڕانسێك بە ئامادەبوونی گشتی سێكتەرەكانی وەزارەت و پەرلەمانی كوردستان و نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەبەستێت. ڕێكخستنەوەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە زیاتر لە نیوەی خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی لە ئەستۆیە، كارگەریی ڕاستەوخۆی ئابووری دروست دەكات.