نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / توركیا هۆشداری دایە ئەمریكا

توركیا هۆشداری دایە ئەمریكا

“دیمەنەكانی پۆلیسی ئەمریكا بەرامبەر خۆپیشاندەران لە بیروەریدا ماون”

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆشداری دایە هەندێك لایەن كە گوتاری هاندان پەیڕەو دەكەن بۆ ئەنجامدانی كاری نایاسایی كە هەندێك كۆمەڵە پێی هەڵدەستن لە دوای ناڕەزایەتییەكانی زانكۆی بۆسفۆر بوغازیچی و راشیگەیاند مافی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی رادەربڕین بەپێی دەستوور رێكخراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نید برایز لەكاردانەوەی خۆپیشاندانەكانی زانكۆی بۆسفۆڕ رایگەیاندبوو، واشنتن نیگەرانە لە دەستگیركردنی خوێندكاران و خۆپیشاندەران لە توركیا.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەنراوێكدا رونیكردەوە بۆ هیچ لایەك نییە بێتە ناو كاروباری نێوخۆی توركیاوە و بەردەوامیش دەبن لە پارێزگاری لە مافەكانی مرۆڤ و هەنگاوەكانی چاكسازی و بەرەوڕووبوونەوەی هەوڵی رێكخراوە تیرۆرستییەكان كە ئەو بوارانە دەقۆزنەوە.

رونیشیكردەوە هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر هەوڵی هەندێك رێكخراوی تیرۆرستی و هەندێك گرووپی دەرەوەی زانكۆ گرتووەتەبەر كە هەستاون بە خۆپیشاندان و بەلاڕێدا بردنی بۆ دەرەوەی یاسا.

وەك ئاماژەیەكیش بۆ ئەمریكا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان كرد سەیری ئاوێنە بكەن پێش وانەگوتنەوەی یاسایی بۆ كەسانی دیكە، دیمەنەكانی ئەو هێزانە بەرامبەر خۆپیشاندەران لە بیروەریدا ماون.

رۆژی دوو شەممە زانكۆی بۆسفۆر خۆپیشاندانی كرد لە دژی دانانی سەرۆكی زانكۆ لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە لەسەرەتای ئەمساڵدا.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *